Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 10 JUN 2026 20:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP.info: سبەی سایلۆکانی هەرێم بەڕووی گەنمی جووتیاراندا دەکرێنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ لە ١٣ سایلۆ و گۆڕەپانی جیاوازدا دەستپێدەکات. بەپێی پلانەکە، بڕی ٤٠٠ هەزار تۆن گەنم بە دوو نرخی جیاواز وەردەگیرێت و ئەمساڵ بۆ یەکەمجار پرۆسەکە لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات.

سەروەر كەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) ڕایگەیاند کە سەرجەم سایلۆکان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی جووتیاران ئامادەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە شاندێک لە بەغداوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە سەردانی هەرێم دەکات.

سەروەر هاواری گوتیشی، "ئەمساڵ ٤٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت، لەو بڕە ٢٩٢ هەزار تۆنی بە نرخی ٧٠٠ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک و ١٠٨ هەزار تۆنەکەی دیکەش بە نرخی ٥٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت."

بریکاری وەزارەت ڕوونیکردەوە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، گفتوگۆی جدی کردووە بۆ زیادکردنی پشکی گەنمی وەرگیراوی هەرێم.

هاواری باسی لە کێشەیەکی تەکنیکی کرد کە ڕووبەڕووی سایلۆکان دەبێتەوە و گوتی، "هەندێک سایلۆ هێشتا گەنمی پار و پێش دوو ساڵیشیان تێدا ماوە، بۆ نموونە لە سایلۆی ڕوڤیا ٢٠ هەزار تۆن گەنم ماوە و سایلۆی ڕانیەش پڕە، کە ئەمە فشار لەسەر پرۆسەی وەرگرتنەکە دروست دەکات."

بریکاری وەزارەتی بازرگانی باسی لەوەش كرد كە پرۆسەی وەرگرتنەکە لە ١١ سایلۆ و ٢ گۆڕەپان ئەنجام دەدرێت، و بڕی گەنمی دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک بەم شێوەیەیە:

هەولێر (زیاتر لە ١٢٢ هەزار تۆن) لە سایلۆکانی قوشتەپە، هەولێر و گۆڕەپانی کۆیە.

سلێمانی (١٥٠ هەزار تۆن و ٢٠٩ کیلۆ) لە سایلۆکانی چەمچەماڵ، ڕانیە، سەید سادق، کەلار و پیرەمەگروون.

دهۆک (١١٦ هەزار تۆن) لە سایلۆکانی زاخۆ، شێخان، ڕوڤیا و فایدە (پرۆسەکە یەکەمجار لێرەوە دەستپێدەکات).

هەڵەبجە (١١ هەزار تۆن): بەهۆی ئەوەی سایلۆی هەڵەبجە ٩٠٪ی تەواو بووە، گەنمەکە لە گۆڕەپانێکی تایبەتدا وەردەگیرێت.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:20

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:57

زاخۆ-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ چوارەمین فێستیڤاڵی زاخۆ بۆ شەل و شەپک و جلوبەرگی کوردی دەستی بە چالاکییەکانی کرد. 

مەسروور بارزانی: ناوەندی گەنجان سەکۆیەکە بۆ ئەوەی گەنجان سوودی لێ وەربگرن

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:40

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی ناوەندی گەنجانی، داوای لە لاوان کرد کە مێژووی نەتەوەکەیان بخوێننەوە و بزانن کە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و قوربانیدانی گەلێکی ستەمدیدەیە کە هیچ کاتێک ڕێگەی نەداوە ئیرادەی نیشتمانیی تێکبشکێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان کرد

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:26

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.

مەسروور بارزانی گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی کردەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 17:06:12

ھەولێر-KDP.info-  لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توانای گەنجان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنانەکانیان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، کە لە لایەن (کوردستان فاوندەیشن)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact