به‌غدا-KDP. info- گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەڵێت، "پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 18ساڵ له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه، ژماره‌یان زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌سه."
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 18ساڵ و له‌دایكبووی 2008ن له ڕێكه‌وتی 20/4/2026 تا 7/6/2026 له پارێزگای دهۆك 4هه‌زار و 867 كه‌س، له هه‌ولێر هه‌زار و 684كه‌س و له سلێمانی 608كه‌س ناویان تۆمار كردووه، بەگشتی ژماره‌یان له هه‌رسێ پارێزگا ده‌گاته 7هه‌زار و 159 كه‌س."
جومانه غه‌لای گوتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دایكبووی 2008ن و تا ئێستا ناویان تۆماركردووه له هه‌موو عێراق ده‌گاته 16هه‌زار و 739كه‌س، پرۆسه‌کەش بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 18ساڵ به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی بچن ناویان تۆمار بكه‌ن و له‌ده‌نگدانی داهاتوو بێبه‌ش نه‌بن، داواكارین بچن ناویان تۆمار بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم