Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 28 JUL 2026 04:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فراکسیۆنی پارتی و وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لە چارەسەری دەستووریی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکەنەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info-  بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگی سیاسی و ستراتیژی، شاندێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆکی فراکسیۆن، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵیان کرد و لەلایەن د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، د. شاخەوان عەبدوڵڵا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ وەزیری دەرەوە، ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی د. فوئاد حسێنی کرد لەپێناو بەهێزکردنی پێگەی دیپلۆماسیی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی تیشکی خستە سەر دوو خاڵی بنەڕەتی، پێویستیی بەرزکردنەوەی پتر لە پیشەییبوونی ئامادەیی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا و جەختکردنەوە لە گرنگیی پاراستنی هاوسەنگیی سیاسی و قووڵکردنەوەی هاوبەشیی نێوان سەرجەم هێزە ناوخۆییەکان، وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پەرەپێدانی فەرهەنگی گفتوگۆ.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگیی دامەزراوەیی کردەوە، بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و یەکلاکردنەوەی سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی بنەماکانی دەستوور.

لای خۆیەوە، د. فوئاد حسێن پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ڕوانگە و داواکارییەکانی شاندەکەی فراکسیۆنی پارتی دەربڕی و ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوە بەردەوام دەبێت لە ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو و گرتنەبەری هەنگاوی کرداری بۆ قووڵکردنەوەی هەماهەنگییەکان لە قۆناغی داهاتوودا.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عومەر تۆفیق ئەحمەد) دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 23:07:36

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عومەر تۆفیق ئەحمەد) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حاجی هەمزەی هەڵشۆیی) دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 22:07:43

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (هەمزە عەبدوڵڵا هەمزە) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 17:07:55

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 17:07:48

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

تایبەت بە KDP. info.. هه‌وڵه‌كانی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بەردەوامن

MONDAY, 27 JULY 2026 15:07:11

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێ "ئیمزامان كۆكردووەته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، فراكسیۆنی پارتی ده‌یه‌وێ له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكرێت."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact