سلێمانی-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی مێژوویی و ستراتیژیی ڕێگەوبان بە گوژمەی ٢٤٣ ملیار دینار لە نێوان سلێمانی، دووکان و ئیدارەی ڕاپەڕین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی (بێستانە ـ خەلەکان ـ دووکان) کە ئێستا کارەکانی بەچڕی تێدا بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە ٨٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشە قیرتاوکردن و دروستکردنی پردی فریزەڵە لەخۆ دەگرێت و ئامانجی سەرەکیشی دابینکردنی هاتوچۆیەکی ئاسان و سەلامەتە بۆ هاووڵاتیانی دەڤەرەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی ڕێگەوبان بۆ دەڤەری سلێمانی، دووکان و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دروستکردنی ڕێگەی (بێستانە ـ خەلەکان ـ دووکان) کە لە ئێستادا کارەکانی بەچڕی و بەبێ وەستان بەڕێوە دەچن، پڕۆژەکەش بەم شێوازەی خوارەوە بەرز و گرنگە:
گوژمەی تەرخانکراو: ٢٤٣ ملیار دینار.
ڕووبەری قیرتاوکردن: ٨٤٠,٠٠٠ مەتری چوارگۆشە.
پڕۆژەی ستراتیژی: دروستکردنی پردی فریزەڵە بە درێژیی ٣٨٠ مەتر.
ڕێژەی تەواوبوون: کارەکان گەیشتوونەتە ١٧٪.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گەورەیە، لە پێناو ئاسانیی هاتوچۆ، کەمکردنەوەی جەنجاڵی و مسۆگەرکردنی پاراستنی گیان و سەلامەتیی هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی دەڤەرەکەیە.