Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 JUN 2026 20:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی قەیرانەکانی گۆڕی بۆ گەشەسەندن
| KDP.info


سەنگەر کانەبی گەورە

ستراتیژیەتی تێپەڕاندنی قەیرانەکان: چۆن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە ناوەندی وەرچەرخانی گشتگیر لە ھەرێمی کوردستاندا؟

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەسروور بارزانی، مێژوویەکی نوێی لە دەوڵەتداری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان تۆمار کرد.

ئەم کابینەیە لە کاتێکدا دەستبەکاربوو کە ھەرێم لە نێوان چەندین بەرداشی قەیرانی جۆراوجۆردا بوو، لەلایەک کێشە سیاسی و ئەمنییەکان، لەلایەک دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بودجە، و لەلایەکی تریشەوە پەتای جیھانیی کۆرۆنا، بەڵام ئەوەی ئەم قۆناغەی جیاکردەوە، گۆڕینی بیرکردنەوەی حکوومەت بوو بۆ "دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و بنەڕەتی".

لێرەدا بە درێژی تیشک دەخەینە سەر سەرکەوتنەکانی ئەم کابینەیە لە گشت سێکتەرەکاندا: ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییەکان: پاراستنی قەوارەی ھەرێم لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی، ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین جۆر فشاری دەرەکی، موشەکباران، و ھەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان بووەوە، لە پاڵ کێشە بەردەوامەکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی بەغدا و چەند کێشەیەکی دروستکراوی ناوخۆیی.

دیپلۆماسیەتی حەکیمانە: حکوومەت توانی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بپارێزێت و دەرگای گفتوگۆی ئەرێنی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور بەردەوامی پێبدا.

سەقامگیری ئەمنی: ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان بە توندوتۆڵی ڕووبەڕووی ھەڕەشەکانی تیرۆر بوونەوە و نەیانھێشت نائارامی ناوخۆیی دروستببێت، ئەمەش وایکرد کوردستان وەک ناوچەیەکی ئارام بۆ وەبەرھێنان و باڵیۆزخانەکان بمێنێتەوە.

قەیرانی ئابووری و دارایی: بنبڕکردنی گەندەڵی و سیستمی نوێی بڕینی بەشە بودجەی ھەرێم و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، گەورەترین تاقیکردنەوە بوو بۆ دارایی ھەرێم. کابینەی نۆیەم لە جیاتی پشتبەستنی تەواو بە نەوت، دەستی بە چاکسازیی ئابووری کرد.

ڕێکخستنەوەی داھاتەکان: ڕێگری لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی کرا و داھاتی ناوخۆیی (باج و ڕسوومات) بە شێوازێکی دادپەروەرانە ڕێکخرایەوە.

پڕۆژەی ھەژماری من: ئەم پڕۆژە پێشەنگە تەواوی سیستمی دارایی ھەرێمی گۆڕی بۆ دیجیتاڵی. بە فەرمیبوونی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکەوە، نەک ھەر دیاردەی ناوی دووبارە و گەندەڵی بنبڕ کرد، بەڵکو ھاوکارییەکی گەورەش بوو بۆ تێکەڵبوونی ئابووری کوردستان بە سیستمی بانکی جیھانی.

قەیرانی تەندروستی: بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا سەرەتای تەمەنی کابینەکە ھاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩). لە کاتێکدا وڵاتانی گەورەی جیھان سیستەمی تەندروستییان پەکیکەوت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند، کەرەنتینەی خێرا، و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی و ڤاکسین، توانی گیانی ھەزاران ھاووڵاتی بپارێزێت و بە کەمترین زیان لەو دۆخە پڕ مەترسییە دەرچێت.

شۆڕشی چاکسازی و دیجیتاڵیکردن: دروشمی سەرەکی کابینەی نۆیەم "چاکسازی" بوو، ئەمەش تەنھا درووشم نەبوو، بەڵکو کرا بە یاساو جێبەجێ کرا، چاکسازی لە میلاکاتی گشتی و مووچە و دەرماڵەکان بە مەبەستی بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ ئەو کەسانەی شایستەی ڕاستەقینەن.

حکوومەتی ئەلیکترۆنی: کەمکردنەوەی ڕێکارە کارگێڕییە کۆنەکان و گۆڕینیان بۆ سیستەمی دیجیتاڵی بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بەبێ بەفیڕۆدانی کات مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.

پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی: ھەمەجۆرکردنی داھات، یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتە ستراتیژییەکانی ئەم کابینەیە، ڕزگارکردنی کوردستان بوو لە ئابووری یەک سەرچاوەیی (نەوت) و ئاراستەکردنی بەرەو کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی.

ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی: بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ھەرێمی کوردستاندا، بەرھەمی جوتیارانی کورد (وەک ھەناری ھەڵەبجە، سێوی بەرواری باڵا، ھەنگوین و پەتاتە) ھەناردەی بازاڕەکانی کەنداو و ئەوروپا کرا، ئەمەش پاڵپشتییەکی بێوێنە بوو بۆ کەرتی کشتوکاڵ.

 پیشەسازیی ناوخۆیی: گرنگیدان بە دروستکردنی کارگەی گەورەی ئارد، چیمەنتۆ، و بەرھەمە خۆراکییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە خۆبژێوی.

پەرەپێدانی ژێرخان: بەنداوەکان، پۆندەکان و پڕۆژەی ڕووناکی، گرنگیدان بە پاراستنی سامانی سروشتی و ئاو، و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، ڕەھەندێکی تری سەرکەوتنی ئەم کابینەیە بوو.

ئاسایشی ئاو (بەنداو و پۆندەکان): دروستکردنی چەندین بەنداوی ستراتیژی و دەیان پۆندی گەورە و بچووک لە سەرانسەری کوردستان. ئەم پڕۆژانە نەک تەنھا بوونە ھۆی کۆکردنەوەی ئاوی باران و بوژاندنەوەی ئاوی ژێرزەوی، بەڵکو خزمەتێکی گەورەیان بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاری ناوچەکانیش گەیاند.

پڕۆژەی ڕووناکی: کێشەی کارەبای نیشتمانی کە دەیان ساڵ بوو بەبێ چارەسەر مابووەوە، لە ڕێگەی پڕۆژەی "ڕووناکی"یەوە ھەنگاوی کرداری بۆ نرا. بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە و بەکارھێنانی پێوەری زیرەک، پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە زۆرترین شوێن جێگیر کرا و کۆتایی بە بارگرانی مۆلیدە ئەھلییەکان ھێنرا.

ڕێگاوبانەکان: تەواوکردنی شەقامە ستراتیژییەکانی و دووسایدکردنی ڕێگای نێوان شارەکان.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیشانیدا کە سەرکردایەتی ڕاستەقینە لە کاتی قەیراندا دەردەکەوێت. ئەم کابینەیە نەک ھەر ڕێگەی نەدا قەیرانە گەورەکان قەوارەی ھەرێم و بژێوی خەڵک لەناو ببەن، بەڵکو ژێرخانێکی مۆدێرن و فرەچەشنی بۆ ئابووری، دارایی، کشتوکاڵ، و خزمەتگوزارییەکانی کوردستان دانا کە دەبێتە ھەوێنی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی بۆ نەوەکانی داھاتووشمان.




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .

شارەوانی هەڵەبجە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگاکە دابەش كرد

MONDAY, 08 JUNE 2026 17:06:19

ھەڵەبجە-KDP. info-  لە چوارچێوەی فەرمان و بڕیارەكانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان، ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە 198 پارچە زەوی دابەشكر، لە ڕۆژانی ئایندەش پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت. 

 

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 17:06:08

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی: 

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact