Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 6 JUN 2026 20:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە بۆنەی ڕۆژی ژینگە پارکێکی نوێ لە هەولێر کرایەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2026.6.6، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانەوە لە ڕێورەسمێکدا لەسەر ڕووبەری (3132 مەتر2) پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەکەکە و دەستخۆشی لەم هەنگاوە، پڕۆژەکەی بە بەرز نرخاند و تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر، و پاککردنەوەی هەوای شارەکە لە ڕێگەی ئەو ڕێوشوێنە فەرمییانەی کە لەماوەی ڕابردوودا گیراوەتەبەر.

هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی ڕووناکی دا وەک پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گرنگ و کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان، کە کاریگەرییەکی ئێجگار زۆر گەورە و بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی پیسبوون و پاککردنەوەی ژینگەی شارەکە. 




دوایین هەواڵەکان

دەروازەی زێت وەک دەرچەیەکی گرنگ بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی

SATURDAY, 06 JUNE 2026 18:06:51

دەروازەی زێت-KDP. info-  پارێزگاری هەولێر، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێتی کرد و، جەخت لەسەر گرنگی ستراتیژیی دەروازەی زێت کرایەوە وەک دەرچەیەکی گرنگ بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی، پیشەسازی، و ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناوچەکە.

گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە ١٠ی مانگ دەستپێدەکات

SATURDAY, 06 JUNE 2026 13:06:57

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێ، ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ چوارەمین فێستیڤاڵی شەڵ و شەپک کە بڕیارە لە ١٠ـی ئەم مانگەدا لە زاخۆ دەست پێ بکات، گوهدار شێخۆ ئاشکراشی دەکات کە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، جگە لە هەر چوار پارچەی کوردستان، چەندین گرووپی بیانی و نێودەوڵەتیش بەشداری تێدا دەکەن، چونکە ئامانجمانە لە ئایندەدا فێستیڤاڵەکە بکەینە کەرنەڤاڵێکی نێودەوڵەتی.

 
هێمن میرانی بۆ KDP.info: وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی و تەندروستی لە هەڵمەتەکەدا بەشدارن

SATURDAY, 06 JUNE 2026 12:06:08

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە و بە سەرپەرشتیی کوردستان فاوندەیشن، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوە و ژینگەپارێزی لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوە دەچێت، دکتۆر هێمن میرانی ئاماژە بەوە دەکات کە سەرجەم هێز و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاریی وەزارەتەکانی شارەوانی و تەندروستی لەم هەڵمەتەدا بەشدارن و ئامانجی سەرەکیش بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی پاراستنی شوێنە گەشتیارییەکانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە.

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی حکوومەت و گەلی سوید دەکات

SATURDAY, 06 JUNE 2026 12:06:06

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بروسکەیەکی فەرمیدا بۆ باڵیۆزخانەی سوید و نوێنەری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی سویدەوە ئاراستەی حکوومەت و گەلی دۆستی سوید دەکات.

 
د. شیرین بۆ KDP.info: بە زانست و داهێنانی گەنجان پاشەڕۆژی وڵات بنیاد دەنێین

FRIDAY, 05 JUNE 2026 13:06:05

​دهۆک-KDP.info- د. شیرین حوسنی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، "بە نوێنەرایەتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشدار بووین لە پێشانگای هاوبەشی پەیمانگەكانی ڕەند بۆ پڕۆژە داهێنەرەکانی قوتابییان، کە لەژێر دروشمی بە (زانست و هێزی گەنجان وڵات بنیاد دەنێین) ڕێکخرابوو. ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی، حزبی و کارگێڕی پەیمانگەکان کرایەوە، کە تێیدا نزیکەی ٥٠ پڕۆژەی جیاوازی قوتابییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نمایش کران."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact