هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، سوپاسی ڕێکخراو و خۆبەخشەکان دەکات و داوا لە تەواوی کۆمەڵگە دەکات بە چاندنی نەمام و پاراستنی سامانە سروشتییەکان، بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگەی کوردستان لە ئەستۆ بگرن.
پەیامی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە ڕۆژی جیهانی ژینگە.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە، فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ناحکومی و خۆبەخشەکان و هاووڵاتییان دەکات کە کار بۆ پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ووڵاتمان دەکەن.
خاک و شاخ و دارستان و ڕووبار و فەزای سەوزاییمان میراتێکی بەنرخە کە دەبێت بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا دەکەین کە پابەندبوونیان بە پاراستنی ژینگە بەهێزتر بکەن لە ڕێگەی چاندنی نەمام و کەمکردنەوەی پیسبوون و پاراستنی ئاو و پێشخستنی پراکتیزە بەردەوامەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.
پێکەوە دەتوانین کوردستانێکی پاکتر و سەوزتر و تەندروستتر بنیات بنێین.
با هەموومان بەرپرسیارێتی پاراستنی سروشت و گرنگیدان بەو ژینگەیەی کە بەردەواممان دەکات لە ئەستۆ بگرین، سروشتی ووڵاتەکەمان چاوی لێمانە.
دووبارە ڕۆژی جیهانی ژینگە پیرۆز بێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی.