Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 5 JUN 2026 20:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ ڕەخساندنی ژینگەیه‌كی گونجاوتر لە بەردەم ئافرەتاندا
| KDP.info


هێشو دارا

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی دیدگای پێشکەوتنخوازی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و خەباتی بەردەوامی ڕێکخراوەیی، ئافرەتانی كوردستان توانیویانە پێگەیەكی هاوسەنگ و گرنگ لە ژیانی سیاسی، کارگێڕی و كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستاندا بەدەستبهێنن. بەڵام قۆناغی داهاتووی گەشەسەندنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، پێویستی بە هەنگاوی ستراتیژیی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی خانمان بە شێوەیەكی ڕاستەقینەتر ببنە بەشێكی بڕیاردەر لە لوتکەی حوكمڕانیدا.

دیدگای ئێمە بۆ داهاتووی پێگەی ئافرەتی کورد، لەسەر بنەمای هێز و شایستەیی ڕاوەستاوە، ئامانج ئەوەیە خانمان بتوانن بە ئازادی و لێهاتوویی خۆیان، لە سەرجەم ئاستەكانی دەسەڵات و دامەزراوە نیشتمانییەكاندا بەشدار بن. ئافرەتانی كورد لە بوارەکانی وەزارەت، پەرلەمان، پێگەی دیپلۆماسی، میدیا و چالاكیی مەدەنی و یاساییدا، نموونەیەكی سەرکەوتووی کادیری لێهاتوویان پێشکەش کردووە، بەڵام هێشتا بەربەستە كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەكان لەپاڵ نادادپەروەری لە ڕەخساندنی دەرفەتەکاندا، وەک کۆسپ لەبەردەم فراوانبوونی ئەم پێگەیەدا دەبینرێن.

بۆ ڕەخساندنی ژینگەیه‌كی گونجاوتر، ئەرکە لەسەر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە حكوومەت و پەرلەمانەوە تا ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا، پێکەوە کار بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەم پێشنیارە بنەڕەتییانە دەبنە نەخشەڕێگەی کایەکە، زیادكردنی ڕێژەی خانمان لە پۆستە بڕیاردەر و سیادییەكاندا بەپێی بنەمای لێهاتوویی و پسپۆڕی، دابینكردنی بەرنامەی خولیی فێركاری و ڕاهێنانی سەرکردایەتی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە سەرکردەی ئافرەت، بەهێزکردنی پاڵپشتییە یاسایی و دادوەرییەکان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەكانی خانمان لە گشت کایەکاندا و هاندان و پشتگیریی میدیا بۆ نیشاندانی ڕۆڵی ئەرێنیی ئافرەت لە حوكمڕانیدا و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بیرکردنەوە نەرێنییانەی دژ بە بەشداریی سیاسیی ژنانن.

لە کۆتاییدا دەبێت بڵێین، ئاییندەی گەش و دیموکراتیی هەرێمی كوردستان بەبێ بەشداریی كاریگەری خانمان هەرگیز تەواو نابێت. بەهێزكردنی پێگەی ئافرەت، تەنها پشتگیرییەک نییە بۆ ڕەگەزێک، بەڵکو پێداویستییەکی نیشتمانی و هەنگاوێكی مێژووییە بۆ بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی دادپەروەر، هاوچەرخ و پێشكەوتوو.




دوایین هەواڵەکان

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکان لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا: سروشتی وڵاتەکەمان چاوی لێمانە

FRIDAY, 05 JUNE 2026 20:06:00

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، سوپاسی ڕێکخراو و خۆبەخشەکان دەکات و داوا لە تەواوی کۆمەڵگە دەکات بە چاندنی نەمام و پاراستنی سامانە سروشتییەکان، بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگەی کوردستان لە ئەستۆ بگرن.

 
عەبدوڵڕەحمان سدیق: ژمارەی کارگە ژینگەدۆستەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٧٣ کارگە

FRIDAY, 05 JUNE 2026 18:06:00

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ژمارەی کارگە ژینگەدۆستەکان لە ھەرێم گەیشتووەتە ١٧٣ کارگە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ یادی ڕۆژی جیھانیی ژینگە و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان وەک گەورەترین سەرمایەی نیشتمانی.

 
د. شیرین بۆ KDP.info: بە زانست و داهێنانی گەنجان پاشەڕۆژی وڵات بنیاد دەنێین

FRIDAY, 05 JUNE 2026 13:06:05

​دهۆک-KDP.info- د. شیرین حوسنی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، "بە نوێنەرایەتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشدار بووین لە پێشانگای هاوبەشی پەیمانگەكانی ڕەند بۆ پڕۆژە داهێنەرەکانی قوتابییان، کە لەژێر دروشمی بە (زانست و هێزی گەنجان وڵات بنیاد دەنێین) ڕێکخرابوو. ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی، حزبی و کارگێڕی پەیمانگەکان کرایەوە، کە تێیدا نزیکەی ٥٠ پڕۆژەی جیاوازی قوتابییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نمایش کران."

 
نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا: پاراستنی سروشت بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی هاوبەشە

FRIDAY, 05 JUNE 2026 09:06:02

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، پەیامێکی هاوچەرخ ئاراستەی ڕێکخراو و لایەنە ژینگەپارێزەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە پاراستنی سروشت تەنیا ئەرکێکی حکوومی نییە، بەڵکوو بەرپرسیارێتییەکی گەورەی نیشتمانی و مرۆییی هاوبەشە، نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونی هەرێمیش دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی تەندروست بۆ نەوەکانمان.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد ئیسحاق

FRIDAY, 05 JUNE 2026 08:06:15

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز، مەرجەعی باڵای ئایینی و زانستیی عێراق و جیهانی ئیسلامی ڕادەگەیەنێت و سەرەخۆشی لە مەرجەعییەتی باڵا، بنەماڵەی کۆچکردوو و سەرجەم شوێنکەوتووانی دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact