Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 5 JUN 2026 20:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیتاڵیا کۆبووەوە
| KDP.info


​ئیتاڵیا-KDP.info- شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و یاوەری فەریق روکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتی، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت، لە سەردانەکەیاندا بۆ ئیتاڵیا لە لایەن جەنەڕاڵ لوچیانۆ پۆرتۆلانۆ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیتاڵیاوە پێشوازییان لێکرا.

​لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیتاڵیا، بە تێروتەسەلی باس لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سوپای ئیتاڵیا و هێزەکانی پێشمەرگە کرا، هەروەها پرسی مانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا و بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و مەشقی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.

​هەردوولا ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و پەرەپێدانی زیاتری ئەو هاوکارییانەی کە لە ئێستادا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی ئیتاڵیادا هەن.

​لە دووەم دیداردا، شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیایان بەسەرکردەوە. لە کۆبوونەوەیەکدا، لەگەڵ جەنەڕاڵ یانۆچی پرسی هاوکاری و هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی نێوانیان تاوتوێ کرا. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا پابەندیی بەردەوامی وڵاتەکەیانی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەرک و کارەکانی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

​لە لایەکی ترەوە، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتاڵیایان بەسەرکردەوە، کە تێیدا وێڕای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە شاندەکە، زانیاری پێویست و هەمەلایەنیش لەسەر شێوازی کارکردن و سیستمی بەڕێوەبردنی ئەو ژوورە بە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە درا.

لە درێژەی دیدارەکانیان دا، شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بارەگای فیرقەی باشووری ئەوروپای سەر بە هێزەکانی ناتۆی لە شاری فلۆرەنسای ئیتاڵیا کرد و لەلایەن فەرماندەی فیرقە و ستافی هەیئەی ئەرکانی فیرقەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا، فەرماندەی فیرقەی باشوری ئەوروپای ناتۆ، تیشکی خستەسەر ئەرک و کارەکانی فیرقە و ئەو لیوایانەی لە ناوچەکانی باشووری ئەوروپادا کار بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەکەن، لای خۆشیەوە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەی فەرماندە و ستافی فیرقەکەی کرد و هیوای خواست کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ و یەکە سەربازییەکانی سەر بە ناتۆ بەردەوام لە پێشچوون و گەشەسەندنی زیاتر دابێت.




دوایین هەواڵەکان

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکان لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا: سروشتی وڵاتەکەمان چاوی لێمانە

FRIDAY, 05 JUNE 2026 20:06:00

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، سوپاسی ڕێکخراو و خۆبەخشەکان دەکات و داوا لە تەواوی کۆمەڵگە دەکات بە چاندنی نەمام و پاراستنی سامانە سروشتییەکان، بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگەی کوردستان لە ئەستۆ بگرن.

 
عەبدوڵڕەحمان سدیق: ژمارەی کارگە ژینگەدۆستەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٧٣ کارگە

FRIDAY, 05 JUNE 2026 18:06:00

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ژمارەی کارگە ژینگەدۆستەکان لە ھەرێم گەیشتووەتە ١٧٣ کارگە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ یادی ڕۆژی جیھانیی ژینگە و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان وەک گەورەترین سەرمایەی نیشتمانی.

 
د. شیرین بۆ KDP.info: بە زانست و داهێنانی گەنجان پاشەڕۆژی وڵات بنیاد دەنێین

FRIDAY, 05 JUNE 2026 13:06:05

​دهۆک-KDP.info- د. شیرین حوسنی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، "بە نوێنەرایەتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشدار بووین لە پێشانگای هاوبەشی پەیمانگەكانی ڕەند بۆ پڕۆژە داهێنەرەکانی قوتابییان، کە لەژێر دروشمی بە (زانست و هێزی گەنجان وڵات بنیاد دەنێین) ڕێکخرابوو. ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی، حزبی و کارگێڕی پەیمانگەکان کرایەوە، کە تێیدا نزیکەی ٥٠ پڕۆژەی جیاوازی قوتابییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نمایش کران."

 
بۆ ڕەخساندنی ژینگەیه‌كی گونجاوتر لە بەردەم ئافرەتاندا

FRIDAY, 05 JUNE 2026 11:06:13

هێشو دارا

 
نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا: پاراستنی سروشت بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی هاوبەشە

FRIDAY, 05 JUNE 2026 09:06:02

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، پەیامێکی هاوچەرخ ئاراستەی ڕێکخراو و لایەنە ژینگەپارێزەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە پاراستنی سروشت تەنیا ئەرکێکی حکوومی نییە، بەڵکوو بەرپرسیارێتییەکی گەورەی نیشتمانی و مرۆییی هاوبەشە، نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونی هەرێمیش دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی تەندروست بۆ نەوەکانمان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact