Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 4 JUN 2026 20:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود محەممەد: دەبێت ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگیرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی چڕبکەنەوە و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەبێت هەرچی زووە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەم قۆناخەدا بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەکانە کە پێکەوە کار بۆ شکاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووە بکەن کە بەرۆکی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هەموو هەنگاوەکان بەرەو ئەوە بن کە بە زووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەرکە یاسایی و نیشتمانییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

مەحموود محەممەد جەختی لەوەش کردەوە، لە هەر هەنگاوێکی سیاسی و کارگێڕیدا دەبێت رێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگیرێت، چونکە خەڵک سەرچاوەی سەرەکیی شەرعییەتن.

وتەبێژی پارتی ئاماژەی بە پێویستیی یەکڕیزی کرد و گوتی: "پێویستە هەموو لایەنەکان بەیەکەوە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن، تاوەکو بتوانین بەرەو قۆناغێکی جێگیرتر هەنگاو بنێین."




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 04 JUNE 2026 14:06:13

ھەولێر-KDP.info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/6/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

THURSDAY, 04 JUNE 2026 14:06:03

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

THURSDAY, 04 JUNE 2026 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهان کرایەوە و هەردوولا خواستی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان نیشان دا.

 
سەرۆکی حکوومەت: بەڵێنمان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەرگرتووە کە مووچە تێکەڵ بە پرسەکانی دیکە نەکرێت

THURSDAY, 04 JUNE 2026 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ بەغدا بە مەبەستی پشتیوانیکردن بووە لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوولا لەسەر بنەمای دەستوور.

 
بەرپرسی لقی ٩ بۆ KDP.info: بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک بە حکوومەت

THURSDAY, 04 JUNE 2026 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، تەواوی داواکاری و پێداویستییەکانی خەڵکی ناوچەکەیان گەیاندووەتە لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. مژدەی ئەوەش دەدات کە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاو و ڕێگەوبان لە قەزای بەردەڕەش بەردەوامن و ئەوانەی وەستابوون دەست پێدەکەنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact