Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 3 JUN 2026 20:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كارەكانی پرۆژەی رێڕەوی ژیان بەچڕی دەستی پێ‌ كردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  دوای تەوابوونی وەرزی باران دووبارە كارەكانی رێڕەوی ژیان دەستی پێ‌ كردووە و ئێستە بەچڕی كاری تێدا دەكرێت.

پێشتر بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینی ئەمساڵەوە ماوەی چەند مانگێك بوو، كاركردن لە پێگەی پڕۆژەكە وەستا بوو، ئێستە كارەكانی دەستی پێ‌ كردووەتەوە و رێڕەوی ژیان دەبێتە یەكێك لە سیما جوانەكانی هەولێر.

لە پێنجی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیەی دانا.

بڕیار درا كۆڕنیش بكرێت بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی سەرنجڕاكێش، لە زێی گەورەوە ئاوی بۆ ڕابكێشرێت و لە ڕێگەی دروستكردنی سێ دەریاچە و چەند پۆندێكەوە دوای ئاو كۆكردنەوە تێیاندا، بە بەردەوامی ئاو بگەیەنرێت بە كۆڕنیش.

پێویستە پڕۆژەكە بە شێوەیەك بێت، لە ڕووی ژینگەیی و گەشتیارییەوە سوودی زۆر بە ناوچەكە و دانیشتووانی شاری هەولێر بگەیەنێت و سروشت بگەڕێتەوە بۆ ناوشار و سیمایەكی جوان بە پایتەختی هەرێمی كوردستان بدات، بۆ دەستپێك و جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش وەك قۆناغی یەكەم لە شەقامی (هەولێر- شەقڵاوە) تا شەقامی (هەولێر- مەخموور) پرۆژەکە دەکرێت..

ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە، گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و بە ئەنجامدانی، پایتەختی هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی ترەوە.

ئەو بەشەی كە دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بە تەنیشت هەریەك لە گەڕەكەكانی پێنجی حەسارۆك و گەلاوێژ و فەرمانبەران و چەند گەڕەكێكی تردا دەڕوات.

جێگەی باسە كۆڕنیشی هەولێر كە ڕێڕەوێكی ئاوییە، لە ساڵی 1972 بۆ پاراستنی هەولێر لە لافاو دروست كراوە، زیاتر لە وەرزی زستان ئاوی تێدا كۆ دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێك لە گەڕەكەكان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ خاشاك، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵك، ئێستە پلانی حكوومەت ئەوەیە دیمەنەكە پێچەوانە بكاتەوە و بیكات بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

WEDNESDAY, 03 JUNE 2026 17:06:02

ھەولێر KDP. info-  رۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.

 

گوته‌بێژی حكومه‌ت بۆ KDP.info: هەرێم لە مێژە ئامادەکاریی تەواوی بۆ ئەم مەلەفە کردووە

WEDNESDAY, 03 JUNE 2026 12:06:30

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت کە ئەنجامی کۆبوونەوە سیاسییەکان ڕێگە بۆ شاندە تەکنیکییەکان خۆش دەکات تا لەسەر یاسای بودجە بگەنە ڕێککەوتن. ئاماژە بەوەش دەکات کە هەرێم لە مێژە ئامادەکاریی تەواوی بۆ ئەم مەلەفە کردووە و دڵنیاییش دەدات کە هیچ گرفتێک بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت.

 
سبەی کاتژمێر ٧:٣٠ـی بەیانی کاروانی حاجیان لە مەدینەوە دەگاتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر

WEDNESDAY, 03 JUNE 2026 11:06:30

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ٤ـی حوزەیران پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP.info: بڕی پێویستی غاز لەبەردەستە و نرخەکەی لە دابەزیندایە

WEDNESDAY, 03 JUNE 2026 11:06:02

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی ئەو ڕێکارانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیە بەر، نرخی غاز بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ٥ هەزار دینار لە نرخی هەر بتڵێک دابەزیوە. دڵنیاییش دەدات کە بەم زووانە نرخەکەی وەک پێشتری لێ دێتەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو ئامینە عەبدوڵڵا دەکات

WEDNESDAY, 03 JUNE 2026 09:06:14

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (ئامینە عەبدوڵڵا)وە، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات و هیوای سەبووری و ئارامییان بۆ دەخوازێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact