Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 2 JUN 2026 20:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی کلیلێک بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی
| KDP.info


دکتۆر عرفان عه‌زیز

سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی جەژنی قورباندا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە باڵی بەسەر کوردستاندا کێشاوە دەستپێشخەرییەکی گرنگ و چارەنووسسازی بۆ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان ڕاگەیاند، ئەم دەستپێشخەرییە، جگە لەوەی پشتگیرییەکی بەربڵاوی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستانی لێ کەوتەوە، لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی کوردستان لە قەیرانی دوورکەوتنەوەی لایەنەکان لە یەکتر و شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی، ئەمەش تەواو لە پێناوی خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستاندایە، چونکە نزیکەی دوو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە و تا ئێستا نەتوانراوە حکوومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت، لە کاتێکدا پێویستە دامەزراوە شەرعی و یاساییەکانی کوردستان کارا بکرێنەوە و بکەونە سەر ڕێڕەوی یاسایی خۆیان.

سەرۆک بارزانی لەم دەستپێشخەرییەدا دووپاتی دەکاتەوە کە دواجار دەبێت چەتری حەکیمانە و خەباتی دوورودرێژی بەڕێزیان، هەمیشە ببێتە هەوێنی ئاشتی، چ لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیادا، چ لە پاراستنی کورد لە سووریا و چ لەو ڕۆڵە گرنگەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا هەیانە، کە بە ڕوونی دیارە هیچ کاتێک بەبێ بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، عێراقێکی جێگیر و ئۆقرەگر بەدی ناکرێت. ئێستاش لە هەرێمی کوردستاندا باشترین دەرفەتە کە هێزە سیاسییەکان پەلە بکەن لە کۆبوونەوە و جێبەجێکردنی ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆک بارزانی، بۆ ئەوەی چیتر دامەزراوەکانی کوردستان نەبنە قوربانیی ململانێی سیاسی، بەتایبەت کە ئێستا گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن و ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت، لە پاڵ دەرفەتەکاندا مەترسیی گەورەش بۆ سەر کورد دروست دەکەن.

سەرۆک بارزانی وەک خەمخۆری ڕاستەقینەی تەواوی گەلی کوردستان، بە باشی دەزانێت لە چ کاتێکدا پێویست بە دەستپێشخەری دەکات و لە کوێدا کۆد و زمانە سیاسییەکە بەکاربهێنێت. بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە هێزە سیاسییەکانیش درک بەم قۆناغە هەستیارە بکەن، دوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و کەمکردنەوەی سەقفی داواکارییەکان، ڕێگەی پێکهێنانی حکوومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان ئاسانتر دەکات. جیا لەوەش، هەمووان دەزانن تەواوی ئەو دەستکەوتانەی لە کوردستاندا بەدی هاتوون، بەرهەمی خوێنی پاکی شەهیدانن، بۆیە پێویستە ڕێز لە خوێنی ئەوان بگیرێت و ڕێگە نەدرێت هیچ ئاراستەیەکی حزبی مەترسی بخاتە سەر قەوارەی دەستووریی کوردستان.

سەرۆک بارزانی لە ڕابردووشدا دەستپێشخەریی هاوشێوەی گرنگی هەبووە و توانیویەتی دوو هێزە سەرەکییەکەی کوردستان، بەتایبەت پارتی و یەکێتی، لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە تا ڕاشکاوانە بدوێن. ئێستاش بە هەمان شێوە، بەرپرسیارێتییەکی گەورەی مێژوویی لەسەر شانی ئەم هێزە سیاسییانەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە.

لەکۆتاییدا، ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی میدیاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە بە ئاراستەی پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هەنگاو بنێن، تا فشارێکی ئەرێنیی سیاسی لەسەر هێزەکان دروست ببێت بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی بەم دۆخە بهێنن. بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە هەر هێزێکی سیاسی لای خۆیەوە ئامادەکاریی پێویست بکات و ژینگەیەکی لەبار و ئارام بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بڕەخسێنێت.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2026 19:06:48

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵتەنگیی قووڵی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە کاتی مەشقێکی سەربازیدا لە هەولێر دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی ئەو دوو وڵاتە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2026 19:06:01

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دەستنیشانکردنی نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا کرد و جەختی لە خواستەکانی هەولێر کردەوە بۆ برەودان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ واشنتن.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2026 18:06:11

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق. 

 
ڕێورەسمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی ئەحمەد دەشتی

TUESDAY, 02 JUNE 2026 14:06:28

ھەولێر-KDP. info-  به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕێورەسمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی ئەحمەد دەشتی، هەڵگری مێدالی بارزانی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی كوردستان، دانرا.

 

سەرۆکی نووسینگە و کونسوڵی گشتیی تورکیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

TUESDAY, 02 JUNE 2026 14:06:04

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/2 بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact