Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 2 JUN 2026 20:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاری هەرسین: پارتی و یەکێتی تەواو ئامادەن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئاسایین و هەردوو شاندی دانوستانکار ئامادەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد.

ئاری هەرسین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە دۆخێکی ئاساییدان، ئەگەر پەیوەندییەکان لە حاڵەتی ئاسایی خۆیدا نەبووایە، ئێمە ئەمڕۆ لێرە نەدەبووین. ئێستا هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی تەواو ئامادەن بۆ ئەوەی جارێكی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشنەوە و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن."

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لە بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هەردوو حیزب کردەوە و گوتی، "یەکێتی و پارتی ئامرازی سەرەکین بۆ خزمەتکردنی نیشتمان، بۆیە پێویستە بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن و نابێت بە هیچ شێوەیەک پەرتەوازە بن."




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2026 19:06:48

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵتەنگیی قووڵی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە کاتی مەشقێکی سەربازیدا لە هەولێر دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی ئەو دوو وڵاتە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2026 19:06:01

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دەستنیشانکردنی نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا کرد و جەختی لە خواستەکانی هەولێر کردەوە بۆ برەودان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ واشنتن.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات

TUESDAY, 02 JUNE 2026 18:06:11

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق. 

 
ڕێورەسمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی ئەحمەد دەشتی

TUESDAY, 02 JUNE 2026 14:06:28

ھەولێر-KDP. info-  به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕێورەسمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی ئەحمەد دەشتی، هەڵگری مێدالی بارزانی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی كوردستان، دانرا.

 

سەرۆکی نووسینگە و کونسوڵی گشتیی تورکیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

TUESDAY, 02 JUNE 2026 14:06:04

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/2 بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact