Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 JUL 2026 17:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٥١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بە بۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین و، ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.  

لەم دەرفەتەدا، جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەھێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی ھەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ـی ئایاری ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 17:07:55

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 17:07:48

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

تایبەت بە KDP. info.. هه‌وڵه‌كانی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بەردەوامن

MONDAY, 27 JULY 2026 15:07:11

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێ "ئیمزامان كۆكردووەته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، فراكسیۆنی پارتی ده‌یه‌وێ له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكرێت."

 

سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 15:07:58

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کرد.

 

حکوومەت لە ئاکرێ پارەی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کرد

MONDAY, 27 JULY 2026 14:07:59

ئاكرێ -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی ئاكرێ گوتی  "کاركردن له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی ستراتیژی ئاكرێ به‌رده‌وامە، بۆ خێراتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 10ملیاری دیكه‌ به‌ شێوه‌ی سولفه‌ داوه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌ بچن."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact