دهۆك -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی هونه‌ری و ڕۆشنبیری له دهۆك دەڵێت، "به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی ئه‌نفال له دهۆك له بواری جێبه‌جێكردن دایه، تا ئێستا سێ قۆناغی ته‌واو بووه."
ئه‌میر عه‌لی، به‌ڕێوەبه‌ری هونه‌ری و ڕۆشنبیری له دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "كاركردن له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌نفال له بیره‌وه‌ری خه‌ڵكدا به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری جێبه‌جێکردن دایه و به قۆناغ ته‌واو ده‌كرێت، سێ قۆناغی ته‌واو بووه و ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی چواره‌م له كه‌لها نزاركێ، له‌وێ خه‌ڵكێكی زۆری دهۆك ئه‌نفال كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی خۆی نوژه‌ن ده‌كرێته‌وه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌له ده‌كرێت له ته‌واوكردنی، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان."
ئه‌میر عه‌لی گوتیشی "بیناكه به‌ته‌واوی نوژه‌ن کراوه‌ته‌وه و ناوچه‌كه پاككراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ر بوو، ئاوه‌ڕۆكان دروست كراون و ده‌وره‌به‌ری (بی ئاڕ سی) كراوه و كه‌لوپه‌لی هونه‌ری تێدا پارێزراو ده‌بیت، بەڵگەکان به‌دیكۆمێنت دەکرێن و له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی هه‌بوو ده‌مینێته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ش كه‌لوپه‌ل كۆده‌كرێنه‌وه، هۆڵی سینه‌مای تێدا ده‌بێت، هه‌موو كاره‌ساته‌كانی لێی ئەنجامدراون ده‌پارێزرێن."
ده‌شڵێت "بیره‌وه‌ری زۆر ناخۆش له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق لەو شوێنە ڕوویداوە و ده‌بێته شوێنی نیشاندانی هه‌موو بیره‌وه‌رییە ناخۆشەکانی ئه‌نفالی بادینان، ڕووبه‌رەکەی 120دۆنم ده‌بێت، ته‌نیا بینای قه‌ڵا نزیكه‌ی 20 دۆنمه، پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و به‌قۆناغ بودجه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیشی سه‌ردانی كردووه و سوورە لەسەر ته‌واوکردنی."
بڵند ئیبراهیم