ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی بەردەوامیی چالاکییە هۆشیاری و ڕێکخراوەییەکانیدا، لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان وێبینارێکی تایبەتی لە ڕێگەی بەرنامەی (ZOOM) بۆ هەڤاڵ مامۆستا قادر قەچاخ، بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی ڕێکخست.
وێبینارەکە ڕۆژی شەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦) لەژێر ناونیشانی شۆڕشی گوڵان، تێکۆشانی ڕەوای میللەتێکی هەقخواز و لە چاڵنانی پیلان و خەونەکانی نەیارانی کورد بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی گوتەکانیدا، قادر قەچاخ تیشکی خستە سەر قوربانییەکانی گەلی کورد و ڕایگەیاند:، "دەستکەوتەکانی ئەمڕۆمان، بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدان، خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی، ئەنفالکراوەکان و قارەمانێتی و نەبەردی پێشمەرگەیە. بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە وەک بیلبیلەی چاومان پارێزگاری لەم دەستکەوتە نیشتمانی و نەتەوەییانە بکەین."
ئەم سیمینارە ئەلیکترۆنییە بە بەشدارییەکی بەرچاوی هەڤاڵان و کادیرانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئامادەبووان گفتوگۆ و بیروڕایان لەسەر قۆناغە مێژووییەکانی شۆڕش و میکانیزمەکانی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.