ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕوناکبیر و نووسەر (عەتا قەرەداغی) کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.
دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:
پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕوناکبیر و نووسەری بەڕێز (عەتا قەرەداغی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، (شێخ فایەق شێخ عوسمان)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین هەدار و ئارامی بە بەڕێزتان و دۆست و خزم و ئازیزانتان ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦