هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ده‌ڵێ "لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ڕێخۆشكه‌ر ده‌بین بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی."
د.ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بێگومان پارتی پابه‌نده به هه‌ر ڕێنمایی و فه‌رمانێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی بدرێت، دوای كۆتاییهاتنی پشووی جه‌ژن هه‌رچی پێویستبێت پارتی ده‌یكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییكه‌ی سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پێشكه‌ش به هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد بۆ كۆتاییهێنان به ململانێ و گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه، له‌دوای جه‌ژن ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و قه‌یرانه سیاسییه بێنین كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه، تا بگه‌ین به چاره‌سه‌ر."
د.ئاراس ده‌شڵێت"هه‌وڵه‌كانمان دەست پێدەکەین هه‌م له‌لایه‌ن پارتیمانه‌وه هه‌میش له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێوەندگیریان ده‌كرد، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانمان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، پارتی زه‌مینه‌سازی ده‌كات و ڕێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی، ڕۆژانی داهاتوو پێشهاتی نوێ ده‌بن."
د.ئاراس حه‌سو میرخان ڕوونی كرده‌وه "پارتی له ئێستا و ڕابردووش زۆر سازشی له مافی خۆی كردووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتن، هه‌موو كات پارتی زیاتر له مافی خۆی به لایه‌نه‌كانی دیكه داوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كێشه‌كان، وەک پارتی به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌ر."
قائید میرۆ