Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 JUL 2026 08:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئافرەتان لە ڕێگەی KDP.info باسی ئەو ڕۆڵە مەزنە دەکەن کە شۆڕشی گوڵان بەخشییە ئافرەتان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئافرەتان لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی ٢٦ـی گوڵاندا، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی KDP.infoـەوە ڕایدەگەیەنن، کە ئەو شۆڕشە تەنیا جووڵانەوەیەکی چەکداری نەبوو، بەڵکوو وەرچەرخانێکی فیکری و کۆمەڵایەتی بوو کە پێگەی ئافرەتی کوردی لە قوربانییەوە گۆڕی بۆ بکەر و هاوبەشی سەرەکیی خەباتی نەتەوەیی، جەختیش دەکەنەوە کە ئەو باوەڕبەخۆبوونەی شۆڕشی گوڵان لە ناخی ژناندا چاندی، لە ئێستادا گۆڕاوە بۆ خەباتی مەدەنی و سەرکردایەتیکردن لە پێگە باڵاکانی بڕیارداندا.

لە یادە شکۆدار و سەربەرزەکەی پەنجا ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە گەنجان، ئافرەتان و مامۆستایان بە شانازییەوە لە ڕابردووی پڕ ئیرادەی شۆڕشەکە دەڕوانن. لێرەدا ژمارەیەک لە ژنانی سەرکردە و پەرلەمانتار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدوێن.

دکتۆر پاکستان حەمەدئەمین یوسف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی (KDP.info) ڕایگەیاند، ''شۆڕشی گوڵان تەنیا شۆڕشێکی چەکداری نەبوو، بەڵکوو شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و فکریش بوو. یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئەو شۆڕشە، گۆڕینی پێگەی ئافرەتی کورد بوو لە قوربانی بۆ بکەر و هاوبەشی سەرەکی لە خەباتی نەتەوەییدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ''ئافرەتانی کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە ڕێکخستنی نهێنی، گواستنەوەی پەیام و چەک، پاراستنی خێزانە شۆڕشگێڕەکان و دروستکردنی تۆڕی متمانە لە ناو شار و گوندەکاندا. لە کاتێکدا ڕژێمی بەعس هەوڵی دەدا ناسنامەی کوردی بسڕێتەوە و بە پڕۆسەی بەعەرەبکردن کۆمەڵگە بشکێنێت، ئافرەتی کورد بوو بە قەڵای پاراستنی زمان، کولتوور و هۆشیاریی نەتەوەیی. دایک لە ناو ماڵدا تەنیا چاودێریی منداڵی نەدەکرد، بەڵکوو مامۆستا و پەروەردەکارێکی نیشتمانی بوو، بە گێڕانەوەی چیرۆکی پێشمەرگە و شەهیدان، ڕێگەی نەدا ڕۆحی کوردایەتی لاواز بێت.

د. پاکستان گوتیشی، ''ئافرەتان بەهۆی ئەوەی کەمتر گومانیان لێ دەکرا، کارە گرنگەکانیان بە نهێنی ڕادەپەڕاند، چەک، خواردن و دەرمانیان بۆ بریندارەکان دەگواستەوە. ئەو دایکەی کوڕەکەی بەڕێ دەکرد بۆ شاخ، تەنیا ئەرکی خێزانی نەبوو، بەڵکوو خزمەتی مانەوەی بوونی نەتەوەکەی دەکرد. بۆیە شۆڕشی گوڵان مێژوویەکی نوێی بۆ ئافرەتی کورد نووسی، مێژووی ژنێک کە خاوەنی بڕیار، هاوبەشی خەبات و بنیاتنەری هۆشیاریی نەتەوەیی بوو.

هەر سەبارەت بەو شکۆیەی شۆڕشی گوڵان بۆ ژنان و دایکانی کوردی دروست کرد، خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (خولی پێنجەم)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، ''لە شۆڕشی پڕ دەستکەوتی گوڵاندا، ئافرەتان بەشێکیان بە کردار لە شاخ بوون و پێشمەرگایەتییان کردووە، بەشێکیشیان لە ڕێکخستنە نهێنییەکاندا بوون. ژمارەیەکی زۆریشیان لە زیندانەکانی بەعسدا ڕووبەڕووی جۆرەها ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بوونەوە و بە دەیان ژنیش لەم پێناوەدا شەهید بوون.

مزووری زێدەتر گوتی، ''ئافرەتانی ناو شارەکان لەکاتی غیابی هاوسەر و باوکیاندا، بە تەنیا ئەرکی قورسی بەڕێوەبردنی ژیان و پاراستنی خێزانیان لە کاتی ئاوارەیی و هەژاریدا لە ئەستۆ گرت، کە پاڵپشتێکی مەزنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بوو. ئەو ڕۆڵە مەزنەی شۆڕشی گوڵان بەخشییە ئافرەت، ئێستا گوازراوەتەوە بۆ خەباتی مەدەنی. ئەو باوەڕبەخۆبوون و ئیرادەیەی لەوێدا دروست بوو، کاریگەرییەکەی ئێستاش ماوە، بۆیە دەبینین ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری ئافرەت لە پێگە باڵاکانی حکوومەت، سیاسەت، یاسا، دادوەری و ناوەندە گرنگەکانی بڕیارداندا ئەرکی سەرکردایەتییان لە ئەستۆ گرتووە.

 

ڕاپۆرت: ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact