ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی دەربڕی و وەک کەسایەتی، نووسەر، شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەسفی کرد.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری گەلەکەمان و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و نووسەر و شاعیری نیشتیمانپەروەر و ھەڵگری مەدالیای بارزانی مامۆستا (ئەحمەد دەشتی)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی و ھەموو تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦