Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 20:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ جەژنی پیرۆزى قوربان
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ جەژنی پیرۆزى قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ته‌واوى موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ئەم جەژنە مایەی خێر و خۆشی بێت و شادى و کامەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسوودە بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

هیواى گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت بۆ حاجیانی خۆشەویستى كوردستان ده‌خوازم، خوای مەزن حەجى هەمووان قبووڵ بکات و جه‌ژنیان پیرۆز بێت. لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنه‌وه‌ بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نیازپاكى، تەبایی و خۆشه‌ویستى لە ژیان و كاری ڕۆژانه‌ماندا.

جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 20:05:36

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات، بەم بۆنەیەشەوە جەخت لەسەر هەماهەنگیی گشت حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

 
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 18:05:52

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و ئومێد دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

TUESDAY, 26 MAY 2026 17:05:17

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 5/26 ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 17:05:49

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند.

نزیکەی 800,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن

TUESDAY, 26 MAY 2026 15:05:15

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت نزیکەی 800 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی مووچەی مانگی پێنج، بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" وەردەگرن.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact