هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانیان له‌و وڵاته تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لای خۆیەوە، بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریا دەربڕی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردییه‌كان له سووریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق کرایەوە.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.