Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 20:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕۆڵ و کاریگەرییە فەرهەنگییەکانی حوسێن حوزنی موکریانی
| KDP.info


عەباس غەزالی میرخان

جێی شانازییە کە لە شوێنێکدا یادی کەسایەتییەک دەکەینەوە کە سەدەیەک بەر لە ئێستا خەڵکەکەی بە جیاوازی پێشوازییان لە ھزر و کارەکانی کرد و ئەمڕۆش بە بەرزی یادی دەکەنەوە. ھەروەھا ناوچەی سۆران ئەو شانازییەی ھەیە کە ئەوکات بووە شوێنی یەکەمین چاپخانەی کەرتی تایبەت لە باشووری کوردستان. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگەکەی ئەوکات توانای ئەوەی ھەبووە کە ئەو کاروبارانە ھەڵبگرێت. 

مامۆستا «سەید حوسێن حوزنی موکریانی»، وەک مێژوونووس، شاعیر و ئەدیب، ھونەرمەند، ڕۆژنامەوان و پیشەگەری چاپ، چەندین کاری گرینگی کردوون کە لە دیدگەیەکدا جێی وەبیرھێنانەوەیە.

مامۆستا «حوزنی» لەو سەردەمەدا وەک گەڕیدەیەکی وڵاتان، بەپێی شارەزایی لە گۆڕانکارییە نوێیەکانی ڕۆژئاوا و ئەو ڕەوتە فەرھەنگی و سیاسییەی کە لەوێدا سەری ھەڵدا و کاریگەری لەسەر ناوچەکە دانابوو، بە ڕەچاوکردنی دۆخی فەرھەنگیی خۆماڵی، گواستییەوە کوردستان. جگە لە تۆمارکردنی مێژووی کورد، ڕەوتێکی ڕۆشنبیری لەو پارچەیەی کوردستاندا دەستپێکرد کە پێش جەنگی جیھانیی یەکەم کەوتبووە ژێر کەشی کەلتووریی عوسمانی. بەو کارەی یەکێتییەکی فەرھەنگی لەنێوان کورداندا ساز کرد. لە زەینی فەرھەنگیی ئەودا کوردستان سنووری ناوخۆیی نیە و لە ھەر پارچەیەکدا کە بۆی کرابا دەبووە دەنگی ناسنامەی نەتەوەکەی. ھەروەھا بە بەرھەمەکانییەوە وێنەیەکی شوناسی ڕەسەنی کوردی بە کوردناسانی بیانی پێشان دەدایەوە.

جگە لە کاری ڕۆشنگەری، بە پیشەسازیی چاپ و فۆتۆگراف دوو کاری بناغەیی کردوون کە بوونە ھۆی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی. ئەو یەکەمین کەس بوو کە ژێرخانی چاپی بە شێوەیەکی تایبەت لە باشووری کوردستان دانا. کاریگەریی ئەو کارەی ئەوە بوو کە مەیدانێکی بەرینی بۆ زانست و خوێندن کردەوە، پەرەی بە زمانی کوردی دا کە دەتوانرێ بۆ بناغەدانانی زمانی ستاندەر کەلکی لێوەربگیرێ، بووە سەنگەرێکی تر بۆ پاراستنی ناسنامەی کورد و ھەروەھا بووە ھۆی ئاگایی و وشیاربوونەوەی زیاتری لاوانی کورد.

ھەروەھا لە ڕێگەی کامێراوە، واتە بە زمانی وێنە، کە بە بەڵگەی مێژوویی دەژمێردرێن، خزمەتی بە تۆمارکردنی ڕووداوە مێژووییەکان کرد و وێنەی ناودارانی کوردی بۆ نەوەی داھاتوو گواستەوە و دیمەنی کەلتووری ڕەسەنی کۆمەڵگەشی پاراست. ھاوتەریبی ئەو ئامانجانە، ڕۆژنامەگەریی وێنەیی لە ناو کورددا داھێنا کە کاریگەرییەی ھەستپێکراوی لەسەر جڤاکەکەی ھەبوو.

ئەگەرچی لە ھەرێمی کوردستاندا بە بەرزی یادی دەکرێتەوە، پەیکەرەی بۆ دانراوە، بەرھەمەکانیشی چاپ کراونەتەوە و ھەروەھا ھزر و بیری ئەو لە چوارچێوەی دەزگای زاری کرمانجیدا بەردەوامە، بەڵام گرینگە بە مەبەستی بەرھەمھێنان و کاریگەریی زیاتر چەند کارێکی تریش بکرێن؛ بۆ نموونە:

١. پێشانگەی وێنەکانی «حوزنی» و گیوی موکریانی بکرێتەوە و وێنەکانیان لە ئەرشیفێکی کراوەی ئەنتەرنێتیدا، بەردەست بکرێن.

٢. سەفەرنامەی حوزنی بکرێتە بەرھەمی سینەمایی و بە نەوەی تازە نیشان بدرێتەوە.

٣. فۆنتێکی پەرەپێدراوی کوردی، بە ناوی (فۆنتی حوزنی)، بە سوود وەرگرتن لە قەڵەمی ڕۆژنامەی کۆنی زاری کرمانجی دابھێنرێت.

٤. لە درێژەی کاری حوزنیدا دەزگای زاری کرمانجی خولی فێرکاری لە بواری مێدیای نوێی بیسەری بکاتەوە.

٥. بەپێی ھزری حوزنی ھەوڵ بدەین سنووری فەرھەنگی لە نێوان پارچەکاندا دروست نەبێت کە ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە سیاسەتی نەتەوەسازیی حکوومەتەوە ھەیە.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 20:05:36

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات، بەم بۆنەیەشەوە جەخت لەسەر هەماهەنگیی گشت حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

 
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 18:05:52

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و ئومێد دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەکەدا.

 
پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ جەژنی پیرۆزى قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 18:05:02

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ جەژنی پیرۆزى قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

TUESDAY, 26 MAY 2026 17:05:17

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 5/26 ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

TUESDAY, 26 MAY 2026 17:05:49

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact