هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد و پێکەوە دواپەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا کازمی کرد.
لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور.