Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 20:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لێدوانی پارێزگاری هەولێر بۆ KDP.info سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنی قوربان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە ئامادەباشی تەواودا دەبن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گەشتیاران. هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، لە سەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا دووربکەونەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) ڕایگەیاند، "ئامادەکاریی تەواو بۆ هاتنی جەژنی قوربان کراوە و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا لە ئامادەباشیدا دەبن. لەڕووی ئەمنییەوە هەولێر بە تەواوی سەقامگیرە و هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە دەزگاکانی حکوومەت چاوکراوەتر دەبن بۆ پاراستنی گیان و سامانیان."

سەبارەت بە هاتنی گەشتیاران بۆ پایتەخت لە ڕۆژانی جەژندا، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە پلانی پێشوازییەکرد و گوتی، "تیمی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێنراوە. ساڵانە لە ڕێگەی بازگەکانەوە بە شیرینی و گوڵ پێشوازی لەو گەشتیارانە دەکرێت کە دێنە هەولێر. هەموو ئاسانکارییەکیش بۆ هاتنیان دەکرێت و لە شوێنە گەشتیاری و گشتییەکانیشدا تیمەکانمان چاودێری دۆخەکە دەکەن."

لە تەوەرێکی تری لێدوانەکەیدا، ئومێد خۆشناو تیشکی خستە سەر پرۆسەی قوربانیکردن و ڕێکارە تەندروستییەکان و ڕایگەیاند، "ساڵانە خەڵکی ئێمە ژمارەیەکی زۆری قوربانی دەکەن لە ڕۆژانی جەژندا، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین بەپێی ڕێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان قوربانی بکەن. سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوازی ناتەندروست زیان بە هەموولایەک دەگەیەنێت و دیمەنێکی نەشیاو لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا دروست دەکات، بۆیە هیوادارین هەمووان ڕێنمایی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە بەربچاو بگرن."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد

MONDAY, 25 MAY 2026 20:05:20

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەسەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، سیاسەت و ھەڵوێست و ڕوانگەی پارتی لەسەر کۆی ھاوکێشە سیاسیەکان باسکرا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات

MONDAY, 25 MAY 2026 19:05:39

ھەولێر-KDP.info-  له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى، به‌ڕێز دلشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند.

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد

MONDAY, 25 MAY 2026 17:05:09

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد، کە توانی لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC) سەرکەوتن تۆماربکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ دەکات

MONDAY, 25 MAY 2026 16:05:04

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایییانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریی "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA)دا لە ئەمه‌ریکا بەدەست هێنابوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌ڕێز ئەلکازمی دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 25 MAY 2026 14:05:43

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/25، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact