بەغدا-KDP.info- لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەسایەتیی سیاسی عێراقی خەمیس خەنجەر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکوومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات.