بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی جەختیان لە پەرەپێدانی ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٣-٥-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی ھاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرایەوە.