Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 23 MAY 2026 21:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، پلان و ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕۆژانی جەژنی قوربان داڕێژران
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 2026،5،23، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام و پاراستنی سەقامگیری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، كۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەكەدا، كە بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار، قائیمقامی قەزای ناوەندی، سەرۆكی شارەوانی، بەرێوەبەرانی گشتیی كشتوكاڵ، گەشت و گوزار، شارەوانییەكان، و بەڕێوەبەرانی  پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، چاودێری بازرگانی، نوێنەرانی ئاسایش و ئاسایشی بازگەكان و بەرێوەبەرانی كاروباری ناوخۆ، فەرمانگەی ژینگە، ژینگە پارێزان، پۆلیسی شارەوانی، كوشتارگە، و 122 و  ڤێتێرنەری و فەرمانگە و لایەنەكانی دیكەی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو، جەخت لە بەرپرسیاریەتی هاولاتییان لە شوێنە گەشتیاری و گشتییەکاندا بۆ پاکڕاگرتنی هاوینەهەوارەکان، دارستانەکان، و سەیرانگاکانی کوردستان، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی بۆ پاراستنی سیمای جوانی سروشتی كوردستان و پاراستنی ژینگە كرایەوە و بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم لایەنەكان ڕاسپێردران، هەموو ڕێکارێکی تایبەت بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژینگە و سزادانی هەر کەسێک کە سەرپێچی لە یاسا و ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە دەکات و سروشتی کوردستان دەشێوێنێ.

هەروەها لیژنەکانی قائیمقامییەت و چاودێری بازرگانی ڕاسپێردران بە چڕکردنەوەی چاودێری بازاڕەکان لە نزیکەوە بكەن، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ، ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و دڵنیابوونەوە لە کوالێتی و ماوەبەسەرچوونی ئەو کاڵا و خۆراکانەی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن، لەگەڵ سزادانی توندی سەرپێچیکاران و دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی ناوخۆش لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان، بازاڕەکان، مزگەوتەکان و سەیرانگەکان. هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پلانێکی گونجاو جێبەجێ بكات بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە دەروازە و ناوەندی شاردا لەكاتی گەشت و سەیرانی هاوڵاتییان.

لەتەوەرێكی تر كۆبوونەوەكەدا، لە پێناو پاراستن و سەلامەتی تەندروستی گشتی كۆبوونەوە جەختی لەوەكردەوە، كە سەربڕینی ئاژەڵ لە كۆڵان و سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە و داواشی لە هاولاتییان و هاونیشتیمانیان كرد قوربانیەكانیان لە كوشتارگە و لە ژێر چاودێری پزیشکی ڤێتێرنەریدا بکەن.

هەروەها لەڕۆژانی جەژن سەرجەم فەرمانگەکانی (شارەوانی، ئاو، کارەبا، و بەرگری شارستانی) تیمەکانی خۆیان بە شێوەی ئێشکگری (خەفارەت) بەسەر زۆنە جیاوازەکاندا دابەش دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژندا هیچ گرفتێکی خزمەتگوزاری دروست نەبێت و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان لە شەو و ڕۆژدا بە کراوەیی دەمێننەوە بۆ پێشوازیکردن لە هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست بە هاووڵاتییان.

لەكۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی پێشوەختە لە هاووڵاتییان، جەختی کردەوە کە دامودەزگاکانی حکومەت لە خزمەتی خەڵکدا دەبن و هیوای خواست ڕۆژانی جەژن بە خۆشی و ئارامی بەڕێوە بچێت.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە

SATURDAY, 23 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسڕ، ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت ھاووڵاتی و پێکھاتەکانی وڵاتەکە بکات.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبوونەوە

SATURDAY, 23 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی جەختیان لە پەرەپێدانی ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

SATURDAY, 23 MAY 2026 19:05:55

بەغدا-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌كانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ده‌كات

SATURDAY, 23 MAY 2026 19:05:49

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/5/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

 
فارس عیسا: کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت لە بەغدا گرنگ وئیجابی بوون

SATURDAY, 23 MAY 2026 19:05:40

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ و ئیجابی بوو، گفتوگۆکانیش بەڕۆحیەتی برایانە بەڕێوەچوون." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact