Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 22 MAY 2026 21:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەت بۆ KDP.info: بەھۆی ئاسانکارییەکانی حکوومەتەوە خەڵک ڕوو لە وزەی خۆر دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی پاڵپشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە دانانی سیستەمی وزەی خۆر کردووە، دەنگۆی وەرگرتنی پارەش لە ھاووڵاتیان بۆ بەستنی سیستەمەکە بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە.

ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''لە وەزارەتی کارەبا ڕێنمایی تایبەت بۆ ھاووڵاتیان دەرچووە تاوەکو سیستەمی وزەی خۆر لە ماڵەکانیاندا جێگیر بکەن. کارەبای زێدەی ماڵان بە سیستەمێکی ھاوسەنگ دەدرێتەوە بە حکوومەت و لە کۆتایی مانگدا لە پارەی کارەبای سەرفکراوی ھاووڵاتییەکە کەم دەکرێتەوە، ئەم ئاسانکارییەش لە تەواوی عێراقدا ھاوشێوەی نییە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە وەرگرتنی ٥٠٠ ھەزار دینار لەو ماڵانە دەکەن کە سیستەمەکە جێگیر دەکەن، ئەردەلان دۆسکی گوتی، ''ھیچ بنەمایەک بۆ ئەم دەنگۆیانە نییە و نەیارانی کوردستان بڵاوی دەکەنەوە. نە ئێستا و نە لە داھاتوودا ھیچ پلانێکی لەو شێوەیە نییە، چونکە حکوومەت پاڵپشتیی خەڵک دەکات نەک بارگرانییان بۆ دروست بکات.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان ئامۆژگاریی ھاووڵاتیانی کرد کە کەلوپەلی کوالیتی بەرز بەکار بھێنن و ئاشکراشی کرد، ''ئێستا بانکییش ھەیە کە قەرز بە ھاووڵاتیان دەدات بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە بۆ خۆیان دابنێن. پرۆسەکە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشوەچووندایە و خەڵکێکی زۆر دایناوە، لە داھاتووشدا ئامارێکی وردی ڕێژەی بەستنی سیستەمەکە ڕادەگەیەنین.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP.info فراوانکردنی پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوی هەولێر دەخاتەڕوو

FRIDAY, 22 MAY 2026 12:05:26

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕادەگەیەنێت، پڕۆژەی ستراتیژیی ڕیسایکلینی ئاوی قورسی هەولێر بە گوژمەی نزیکەی ٧٩٩ ملیۆن دینار لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و لە پلانیشدایە توانای پڕۆژەکە بۆ ٣١٥ هەزار مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا فراوانتر بکرێت.

 
سوید قەبارەی وەبەرهێنانەکانی لە هەرێمی کوردستان فراوان دەکات

FRIDAY, 22 MAY 2026 11:05:47

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئابووری، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی باڵای دیپلۆماسی وڵاتی سوید کۆبووەوە. شاندەکە پێکهاتبوو لە باڵیۆز یورگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق، و نیکلاس بێنویک، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەولێر.

 
بەنداوەکان بۆ KDP.info: دوو بەنداو سەرڕێژ نەبوون و نۆ ملیار ئاویش گلدراوەتەوە

FRIDAY, 22 MAY 2026 09:05:53

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە زیاتر لە نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداو و پۆندەکاندا گلدراوەتەوە و سەرجەمیان سەرڕێژ بوون، جگە لە بەنداوەکانی دوکان و گۆمەسپان.

 
دەبێ بگوترێت!

FRIDAY, 22 MAY 2026 09:05:38

فازڵ میرانی

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

THURSDAY, 21 MAY 2026 19:05:05

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/21، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact