Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 MAY 2026 18:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دڵشاد شەھاب ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لە ڤاتیکان و ئیتاڵیا بۆ KDP.info دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە سەردانەکەیدا بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا، پێشوازییەکی گەورەی پرۆتۆکۆڵی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات کە جیھان پێگەی سەرۆکی ھەرێم وەک کەسایەتییەکی شارەزا لە ململانێکان و پارێزەری پرسی پێکەوەژیان دەبینێت.

​دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)، گرنگترین تەوەر و ناوەڕۆکی دیدارەکانی سەرۆکی ھەرێمی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا بەم شێوەیە خستەڕوو و گوتی، " کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەداسەتی پاپا لە ڤاتیکان، لە ئاستێکی بەرزی پرۆتۆکۆڵیدا بوو کە تایبەتە بە میوانە ناودارەکان و لە کۆبوونەوەکەدا دڵنیایی درایە پاپا کە کوردستان ھەمیشە وەک مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ھەموو پێکھاتەکان دەمێنێتەوە و جەخت لەوە کرایەوە کە کرستیانەکان پێکھاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن، خاوەن حزوورێکی مێژوویین و قوربانییان لە پێناو پاراستنی وڵاتدا داوە کە سەرۆکی ھەرێم پرسی پێکەوەژیانی وەک ستراتیژێکی نەگۆڕ داناوە و وەک بابەتێکی سیاسیی کاتی سەیری ناکات.

​لە درێژەی سەردانەکەیدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیتاڵیا کۆبووەوە، کە بە وتەی دڵشاد شەھاب، ڕووماڵێکی بەرفراوانی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە لێکەوتەوە و سەرۆککۆماری ئیتاڵیاش تەقدیرێکی زۆری بۆ ڕۆڵی واقیعیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ناوچەکەدا ھەبوو لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیدا و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان.

 دڵشاد شەھاب گوتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەم تەوەرە سەرەکییانە کرا، ​بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ​پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە بوارەکانی ئابووری، کلتووری و مێژوویی، لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئامادەیی زیاتری کۆمپانیا ئیتالییەکان لە ھەرێم.

​دڵشاد شەھاب ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کرد و گوتی، "لە کۆنفڕانسە جیھانییەکانی وەک میونشن و ئانتاڵیا و ئەم دیدارە نێودەوڵەتییانەشدا، دەردەکەوێت کە جیھان بڕوایەکی قووڵی بە ڕوانگەی واقیعیی جەنابی نێچیرڤان بارزانی ھەیە، چونکە لەپاڵ پێگە فەرمییەکەی، وەک کەسایەتییەکی شارەزا لە ململانێکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەکان سەیر دەکرێت."

وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، "​لە لایەنێکی تری دیدارەکاندا، تیشک خرایە سەر لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە و بارودۆخی ناوخۆی عێراق و سەرۆکی ھەرێم جەختی کردووە کە کوردستان بەبێ ھیچ پاساوێک ھێرشی دەکرێتە سەر، لە کاتێکدا ھەمیشە بێلایەنیی خۆی پاراستووە و بەشێک نییە لە چەکداری و ئاڵۆزییەکان.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێم ھۆشداری دا لە کردەوەی ئەو ھێزە لەیاسادەرچووانەی خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر دەوڵەتانی دراوسێ (وەک سعوودیە و ئیمارات) و ناوخۆی وڵات بەکاردەھێنن، کە ئەمەش زیانی گەورەی بە پێگە و ئابووری عێراق گەیاندووە و ڕێگرە لە ھاتنی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ وەبەرھێنان، گوتیشی، "چاوەڕوانییەکان ئەوەن حکوومەتی نوێی عێراق دەستوبرد بکات لە سەپاندنی ھەژموونی دەوڵەت بەسەر چەکدا، ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ ھاوکاری و پشتیوانیکردنی بەغدا لەم قۆناغەدا.

​لە کۆتاییدا، دڵشاد شەھاب ڕایگەیاند کە وڵاتانی جیھان نائارامییەکانی ناوچەکە بە مەترسی دەزانن، چونکە شەڕ دەبێتە ھۆی کۆچ و تێکچوونی سەقامگیری، بۆیە ئیتاڵیا و ڤاتیکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ژیانی خەڵک دووپات کردووەتەوە.

 عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیران، پێشوازیی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ دەکات

THURSDAY, 21 MAY 2026 18:05:27

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ کرد و گوتی: خۆشحاڵ بووم بە بینینی و شانازیی پێوە دەکەین.

 
ئەم لیژنەیە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی کۆبوویەوە

THURSDAY, 21 MAY 2026 15:05:22

ھەولێر-KDP. info-  بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای" پاراستن و چاككردنی ژینگە"  بۆ توندکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی بەڕێوەچوو.

ماڵپەڕی KDP.info پڕۆژە بەردەوامەکان و ستراتیژییەکانی داھاتووی دھۆک دەخاتەڕوو

THURSDAY, 21 MAY 2026 10:05:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت کە پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و ژێرخانی ڕێگەوبانی پارێزگاکەش پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 
پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 23:05:00

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 
خەسرۆ گۆران و زیبا تەھا کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانیان لە سنووری مووسڵ تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 21:05:00

هەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە کرد و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە واقیعی ئێستا و کارەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact