Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 MAY 2026 18:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP.info پڕۆژە بەردەوامەکان و ستراتیژییەکانی داھاتووی دھۆک دەخاتەڕوو
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت کە پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و ژێرخانی ڕێگەوبانی پارێزگاکەش پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەردی بناغەی چەندین پڕۆژە لە سنووری قەزاکانی ئاکرێ و شێخان دانران. بڕیاریشە لەسەرجەم ناوچەکانی تری پارێزگاکە پڕۆژەی نوێ بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی سنووری دھۆک پرۆسەیەکی بەردەوامە و لە ئێستاشدا کارکردن لە بەشێکی زۆری پڕۆژەکاندا بە چڕی بەڕێوەدەچێت."

سەبارەت بە گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کە لە قۆناغی جێبەجێکردندان، جێگری پارێزگار ئاماژەی بە چەند ھێڵێکی سەرەکی دا کە ڕۆڵی گرنگیان لە گەشەکردنی ژێرخانی ناوچەکەدا ھەیە، لەوانە پڕۆژەی دووسایدی باعەدرێ ــ دھۆک، پڕۆژەی ڕێگەی شێخان بۆ چڕە و پڕۆژەی ڕێگەی ڕۆڤیا بۆ چڕە.

ھەروەھا ماجد سەید ساڵح ئاشکرای کرد کە کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژیی تریش لە بواری ڕێگەوباندا ئامادەکراون و زۆربەی ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانیان تەواو بووە، کە لە کاتی گونجاودا دەستپێدەکەن. لە گرنگترینی ئەو پڕۆژانەش، پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی ئامێدی و پڕۆژەی چاککردن و لێدانی تۆنێلی سوارەتۆکە و پڕۆژەی تۆنێلی چیای مەتین و چەندین پڕۆژەی گرنگی دیکە.

لەکۆتاییدا جێگری پارێزگاری دھۆک جەختی کردەوە کە ھەر کاتێک وادەی دەستپێکردنی ئەم پڕۆژە نوێیانە دیاریکرا، ڕادەگەیەنرێت و دەکەونە خزمەت ھاووڵاتیانی ناوچەکەوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیران، پێشوازیی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ دەکات

THURSDAY, 21 MAY 2026 18:05:27

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ کرد و گوتی: خۆشحاڵ بووم بە بینینی و شانازیی پێوە دەکەین.

 
ئەم لیژنەیە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی کۆبوویەوە

THURSDAY, 21 MAY 2026 15:05:22

ھەولێر-KDP. info-  بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای" پاراستن و چاككردنی ژینگە"  بۆ توندکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی بەڕێوەچوو.

دڵشاد شەھاب ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لە ڤاتیکان و ئیتاڵیا بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 21 MAY 2026 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە سەردانەکەیدا بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا، پێشوازییەکی گەورەی پرۆتۆکۆڵی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات کە جیھان پێگەی سەرۆکی ھەرێم وەک کەسایەتییەکی شارەزا لە ململانێکان و پارێزەری پرسی پێکەوەژیان دەبینێت.

 
پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 23:05:00

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 
خەسرۆ گۆران و زیبا تەھا کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانیان لە سنووری مووسڵ تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 21:05:00

هەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە کرد و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە واقیعی ئێستا و کارەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact