ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.
دەقی پەیامەکە:
ئەمشەو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی وەرزشیی ھەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە ئاستێکی بەھێز و شایستەوە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسەر یانەی شورتەدا سەرکەوت. بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە زێڕینە لەم کاتە ھەستیارەی خولەکەدا، جێگەی شانازی و دەستخۆشییەکی زۆرە.
بەم بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەماوەر و ھەوادارانی یانەی ھەولێر، سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاھێنەران و یاریزانانی یانەکە و تەواوی وەرزشدۆستانی کوردستان دەکەین. ئومێدەوارین یانە ئازیزەکەمان ھەمیشە لە لوتکەدا بێت و لەسەر ڕێڕەوی ئەم ئەنجامە نایاب و سەرکەوتنە بەردەوامانە بێت.
دکتۆر پشتیوان سادق
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٦