Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 MAY 2026 02:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد
| KDP.info


​هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد و، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاوهەڵوێستیی سەرجەم پارت و هێزە سیاسییەکان لە پێناو پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان.

​ئەمڕۆ، چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پیرمام کرد و لە لایەن فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕ و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پێشوازییان لێ کرا.
​لە دیدارەکەدا، کە هەڤاڵان (ئازاد بەرواری، سیداد بارزانی، مەحمود محەمەد) ئەندامانی دەستەی کارگێڕ و (د. کەمال کەرکوکی، زاگرۆس فەتاح) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سوپاسی کردن بۆ ئەو دەستپێشخەری و سەردانەیان و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە کردەوە و ئاماژەی دا کە کوردستان کۆکەرەوەی هەموومانە، ڕابردووی هاوبەش و ئێستا و ئایندەی هاوبەشیشمان دەبێت، بۆیە وێڕای جیاوازییەکانی نێوانمان، پێکەوەیی و گفتوگۆ و بەردەوامیی پەیوەندییەکان پێویستن.
​لە بەرامبەردا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی شاند و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کراوە و سڵاوی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی بە مەکتەبی سیاسی و جەنابی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەکو چۆن ماڵی هەمووانە، پاراستن و پێشخستنیشی ئەرکی هەموو لایەکە، بەتایبەت لەو بارودۆخەی کە ناوچەکە و عێراقی پێدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەمەش گفتوگۆ و پەیوەندیی بەردەوام پێویستە لە هەموو ئاستەکانی پارتە سیاسییەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
​لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاوهەڵوێستیی سەرجەم پارت و هێزە سیاسییەکان لە پێناو پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان، هەروەها پەرلەمان و حکوومەتێکی کارا بە گرنگ و پێویست زانرا بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و هێنانەدیی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
​شایەنی ئاماژەیە، شاندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە: عەبدولستار مەجید، سەرۆکی شاند؛ هەروەها محەمەد حەکیم، ڕێبوار حەمەد، ئەنوەر سەنگاوی، ئیدریس سادق - ئەندامانی شاند و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 23:05:00

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 
خەسرۆ گۆران و زیبا تەھا کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانیان لە سنووری مووسڵ تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 21:05:00

هەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە کرد و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە واقیعی ئێستا و کارەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 19:05:27

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند ..

 

سەرۆك بارزانی پێشمەرگە و ڕابەری ئاواتەکانی نەتەوەیەك

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 12:05:41

دکتۆر سامان سۆرانی

 
فازڵ میرانی: لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارەیەك پرسمان تاوتوێ كرد

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 12:05:52

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact