Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 MAY 2026 02:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی: لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارەیەك پرسمان تاوتوێ كرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.  

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو لایەن، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان، ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو.

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوە کرد کە بوونی جیاوازی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا ئاساییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە خاڵە هاوبەشەکان کۆیان بکاتەوە. رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە ڕاشکاوی قسەمان لەسەر ئەو کەمتەرخەمیانە کرد کە بەرامبەر یەکتر هەمانبووە و بڕیارماندا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە بۆ ئەوەی چی بۆ پاراستن و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان پێویستە، ئەوە بکەین."

جەختیشی کردەوە، نابێت لایەنەکان هێزی خۆیان لە لاوازی یەکتردا ببیننەوە، چونکە نەیارانی کورد سوود لەو پەرتەوازەییە وەردەگرن، گوتیشی، "بەرپرسیارێتی نەتەوەیی ئێمە ئەوەیە ڕێگە نەدەین خاڵە لاوازەکانمان بکەونە دەست ناحەزان."

لای خۆیەوە عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵی دادگەری دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو ئاستێکی باشتر ببات، بەتایبەت کە ناوچەکە و عێراق بە بارودۆخێکی هەستیار و پڕ لە مەترسی شەڕدا تێدەپەڕن.

سەبارەت بە پرسی پەرلەمان، گوتی،  "هەرچەندە ئێمە لە ئێستا لە ناو پەرلەمان نین، بەڵام پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەین. پێمان باشە لایەنەکان لەسەر یاسا و میکانیزمی هەڵبژاردن ڕێکبکەون بۆ ئەوەی پەرلەمانێکی کارامان هەبێت کە بتوانێت لێپرسینەوە لە حکوومەت بکات و یاسای بودجە پەسەند بکات."




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 23:05:00

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 
خەسرۆ گۆران و زیبا تەھا کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانیان لە سنووری مووسڵ تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 21:05:00

هەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە کرد و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە واقیعی ئێستا و کارەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 19:05:27

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند ..

 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 15:05:16

​هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد و، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاوهەڵوێستیی سەرجەم پارت و هێزە سیاسییەکان لە پێناو پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان.

 

سەرۆك بارزانی پێشمەرگە و ڕابەری ئاواتەکانی نەتەوەیەك

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 12:05:41

دکتۆر سامان سۆرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact