هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە (١٩ی ئایاری ٢٠٢٦)، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئەنجوومەنی شارەوانیی دهۆک کرد. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئیشوکارەکان و پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ له بواری خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له سنووری دهۆك به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووره‌كه تاوتوێ كران وه‌ك په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیشوكاری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و جوانتركردنی سیمای شار و شارۆچكه‌كان و زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و چه‌ندین بواری دیكه‌ی تایبه‌ت به شارسازی له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
