Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 19 MAY 2026 07:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دڵشاد شەهاب ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و بەرپرسانی ئیتاڵیا ڕادەگەیەنێت
| KDP.info


ئیتاڵیا-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ڤاتیکان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان.

دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەم بارودۆخەی ئێستا بەگشتیی ناوچەکە تێی کەوتووە ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی لە ناوچەکەدا ھەیە، بەتایبەت وەک ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، وڵاتانی ناوچەکە وەک کارێکتەرێکی کارا لە ھەرێمی کوردستان دەڕوانن و لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان، جەخت لە پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

ھەرێمی کوردستان وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لەناوچەکەدا وەسفکرا، دڵشاد شەھاب گوتیشی، "پاپا لیۆی چواردەم بە گرنگییەوە باسی لە تەواوی نەتەوە و پێکھاتە ئایینەکان کرد کە لە ھەرێمی کوردستان بەبێ گرفت بەیەکەوە دەژین".

باسی لەوەشکرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم و پاپای ڤاتیکان ھێرشەکانی گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان بوو کە ھەرێمی کوردستان بەھۆیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت و سەرۆکی ھەرێم ئەوەی دووپاتکردەوە، کە ئێمە ھەرگیز بەشێک نەبووین لەو شەڕە و تەواوی پێکھاتە و ئایین و ئایینزاکان پارێزراو و سەلامەت دەبن، چونکە بەشێکی ڕەسەنی کوردستانن و ھەربەم شێوەیەش دەمێننەوە".

دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، ئیتاڵیا ڕۆڵێکی کاریگەر و گرنگی ھەیە بەتایبەت لە شەڕی دژ بە داعش، ئیتاڵیا ھاوکاری و پشتیوانی زۆری ھێزەکانی پێشمەرگە بوون و ھەروەھا لە یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەش یارمەتیدەربوون و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.




دوایین هەواڵەکان

قەشەکان سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ ڤاتیکان، لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان بە گرنگ و بەرهەمدار دەبینن

MONDAY, 18 MAY 2026 18:05:39

هەولێر- KDP.info- لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، قەشە دانیال ڕوفائیل سلیوا و قەشە یەترون یونان داود، لەبارەی گرنگیی دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، ئەم سەردانە بە گرنگ و بەرهەمدار لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا دەبینن.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە

MONDAY, 18 MAY 2026 17:05:25

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ڕۆما لەگەڵ بەڕێز گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە

وه‌زیری ته‌ندروستی: بۆ قوربانیكردن ڕێنمایی تایبه‌تمان ده‌بێت

MONDAY, 18 MAY 2026 16:05:34

هه‌ولێر -KDP. info- وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "بۆ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ بۆ قوربانیكردن له‌لایه‌ن هاووڵاتییان ڕێنمایی تازه‌مان ده‌بێت، داواكارین هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و له‌ شوێنی نافه‌رمیی بۆ قوربانیكردن دوور بكه‌ونه‌وه‌."

 

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

MONDAY, 18 MAY 2026 15:05:10

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 5/18، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە

MONDAY, 18 MAY 2026 15:05:43

ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/18 لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ڤاتیکان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ به‌ڕێز کاردیناڵ پیێترۆ پارۆلین، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact