Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 18 MAY 2026 11:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێویستە فەرمانبەرانی دادنووسی لەکاتی وەرگرتنی پەنجەمۆردا ئەم خاڵانەی خوارەوە بە وردی جێبەجێ بکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، بەمەبەستی پاراستنی مافەکانی هاووڵاتییان و رێگیریکردن لە تاوانەکانی ساختەکاری لە واژۆ و پەنجەمۆردا، وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووسی کرد، لەو گشتاندنەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە لەکاتی راپەڕاندنی مامەڵە دادییەکاندا، بە وردی پابەندی کۆمەڵێک رێنمایی و خاڵی سەرەکی ببن.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی داد دوای ئەوە دێت کە نووسراوێکی فەرمی لە لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی ناوخۆوە لە 28ـی نیسانی 2026، ئاراستەی وەزارەتەکە کرابوو، کە تێیدا هۆشداری لەسەر رێکارەکانی وەرگرتنی پەنجەمۆر درابوو.

بەپێی گشتاندنەکە، پێویستە فەرمانبەرانی دادنووسی لەکاتی وەرگرتنی پەنجەمۆردا ئەم خاڵانەی خوارەوە بە وردی جێبەجێ بکەن، دەبێت خاوەن مامەڵە ئامادە بێت و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت کەسێکی دیکە لە جیاتی ئەو پەنجەمۆر بکات.

 هەروەها پێویستە پەنجەی کەسەکە تەواو پاک بێت و فەرمانبەر دڵنیا بێتەوە لەوەی پەنجەکە راستەقینەیە و دەستکرد نییە،  پێویستە بڕی مەرەکەبی ستامپەکە گونجاو بێت، لەکاتی پەنجەمۆرکردندا نابێت پەنجەکە بسوڕێت بۆ ئەوەی هێڵەکانی پەنجەکە بە ڕوونی بنەخشێن.

 هەر لە رێنماییەکەدا هاتووە، نابێت پەنجەمۆرەکە بکەوێتە سەر نووسینی مامەڵەکە، بەڵکو دەبێت لە شوێنێکی بەتاڵ، یان لەسەر ناوەکە و تەنیشتی بێت، تەنیا ستامپی گونجاو بە ڕەنگەکانی شین یان ڕەش بەکاردەهێنرێت.

 وەزارەتی داد باسی لەوەش کردووە، بە هیچ شێوەیەک نابێت دوو پەنجەمۆر لەسەر یەک بخرێن، ئەگەر پەنجەمۆری یەکەم تێکچوو یان ناڕوون بوو، دەکرێت لە تەنیشتیدا پەنجەمۆرێکی تر بکرێت و ئاماژەی پێ بدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر کەسەکە پەنجەی گەورەی دەستی چەپی نەبوو، ئەوا پەنجەی گەورەی دەستی راستی لێ وەردەگیرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر کێشە لە هەردوو پەنجە گەورەکاندا هەبوو، ئەوا پەنجەکانی تری دەستی بەکاردەهێنرێن.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ توندکردنەوەی رێکارە یاساییەکان و پاراستنی ئاسایشی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە هەر جۆرە ساختەکارییەک.




دوایین هەواڵەکان

د. سالار عوسمان بۆ KDP.info: ئەرکی هەموو لایەکمانە چیڕۆکی پڕ لە شکۆ و قوربانییەکانی بێشکچی بگێڕینەوە

MONDAY, 18 MAY 2026 10:05:50

ئەستەنبوڵ-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە مەراسیمی ڕێزلێنانی پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی لە ئەستەنبوڵ، پێگەی نیشتمانیی سەرۆک بارزانی و پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوونە مایەی دڵخۆشی و پێزانینی قووڵی ئامادەبووان و خودی بێشکچی.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 23:05:46

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەته ئێکس پیرۆزبایی لە گەنجی بە توانای کورد (نامۆ فازل) کرد بۆ سەرکەوتنە گەورەکەی لە قارەمانیەتی MMA بەدەستی هێنا.

 
ماڵپەڕی KDP.info پلانێکی نوێی پۆلیس و ئەوقاف بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو

SUNDAY, 17 MAY 2026 22:05:27

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی پتەوکردنی هەمەئاهەنگییەکان و کەمکردنەوەی دیاردە نەخوازراوەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

 
هەورامی لە کالیفۆرنیا: ڕەوەندی کوردی دەتوانن بازنەی دۆستایەتیی کوردستان فراوانتر بکەن

SUNDAY, 17 MAY 2026 21:05:15

کالیفۆرنیا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، لە کۆڕێکی سیاسیی کراوەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەی بۆ هەڤاڵانی حزب ڕوون کردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی کردەوە.

 
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتان پێشوازی لە خاتوو فەزیلە ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 20:05:42

هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە خاتوو (فەزیلە) ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات، کە بە ئازایەتیی خۆی بووە هۆی ناسینەوە و دەستگیرکردنی جەلادەکەی نوگرە سەلمان (عەجاج).

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact