Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 18 MAY 2026 07:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەورامی لە کالیفۆرنیا: ڕەوەندی کوردی دەتوانن بازنەی دۆستایەتیی کوردستان فراوانتر بکەن
| KDP.info


کالیفۆرنیا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، لە کۆڕێکی سیاسیی کراوەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەی بۆ هەڤاڵانی حزب ڕوون کردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی کردەوە.

دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری (ساندیاگۆ)ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، بەشداری لە کۆڕێکی سیاسیی کراوەدا کرد کە لەلایەن لیژنەی ناوچەی کالیفۆرنیای سەر بە لقی حەوتی پارتییەوە ڕێکخرابوو.

لەمیانی کۆڕەکەدا، د. هێمن هەورامی بە وردی تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، و سیاسەت، هەڵوێست و بۆچوونەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە.

هەورامی جەختی لەسەر ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی کردەوە و ڕایگەیاند، ''ڕەوەندی کوردی دەتوانن چالاکانەتر بەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەیان هەڵستن، دەنگ و پێگەی ڕەوای خەڵکی کوردستان بە ناوەندەکانی دەرەوە بگەیەنن و بازنەی دۆستایەتیی گەلی کوردستان فراوانتر و کاریگەرتر بکەن.

دووپاتیشی کردەوە کە بەردەوامیی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردی بۆ پەروەردەکردنی منداڵ و نەوەکانیان لەسەر فێربوون و پاراستنی زمانی کوردی و هۆشیاربوونیان بەرامبەر بە دۆخی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانییە. لە کۆتاییی کۆڕەکەشدا، بە وردی وەڵامی پرسیار، سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووان درایەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 23:05:46

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەته ئێکس پیرۆزبایی لە گەنجی بە توانای کورد (نامۆ فازل) کرد بۆ سەرکەوتنە گەورەکەی لە قارەمانیەتی MMA بەدەستی هێنا.

 
ماڵپەڕی KDP.info پلانێکی نوێی پۆلیس و ئەوقاف بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو

SUNDAY, 17 MAY 2026 22:05:27

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی پتەوکردنی هەمەئاهەنگییەکان و کەمکردنەوەی دیاردە نەخوازراوەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

 
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتان پێشوازی لە خاتوو فەزیلە ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 20:05:42

هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە خاتوو (فەزیلە) ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات، کە بە ئازایەتیی خۆی بووە هۆی ناسینەوە و دەستگیرکردنی جەلادەکەی نوگرە سەلمان (عەجاج).

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما

SUNDAY, 17 MAY 2026 17:05:40

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، به‌ڕێکه‌وت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 17:05:06

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact