Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 18 MAY 2026 07:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سکرتێری یەکێتیی ئافرەتان پێشوازی لە خاتوو فەزیلە ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە خاتوو (فەزیلە) ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات، کە بە ئازایەتیی خۆی بووە هۆی ناسینەوە و دەستگیرکردنی جەلادەکەی نوگرە سەلمان (عەجاج).

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ٥ـی ٢٠٢٦، زیبا تەها، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت، بەگەرمی و بە چەپکە گوڵەوە پێشوازییان لە خاتوو (فەزیلە) کرد، ئەو ئافرەتە خۆڕاگرەی بە ئیرادە بەهێزەکەی بووە دەنگی قوربانیانی ئەنفال و فاکتەری سەرەکیی ئاشکراکردنی تاوانبار (عەجاج) جەلادی زیندانی نوگرە سەلمان.

لە دیدارەکەدا، زیبا تەها وێڕای بەخێرهاتن، سوپاسی نیشتمانپەروەریی خاتوو فەزیلەی کرد و جەختی لەسەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کردەوە و ڕایگەیاند، ''دادپەروەری بە ئازایەتی و دەنگی قوربانیان بەدی دێت، جەنابتان بوونە بەرزترین نموونە بۆ سەلماندنی ئەم بنەمایە.

لای خۆشیەوە، خاتوو (فەزیلە) خۆشحاڵیی خۆی بەو پێشوازی و ڕێزلێنانە دەربڕی و ئاماژەی بە ئەزموونی ژیانی سەختی خۆی، ئازارەکانی زیندانیانی نوگرە سەلمان و چۆنیەتیی ڕۆڵی لە دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ئەو تاوانبارە دڕندەیەدا کرد.

لەکۆتاییدا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان مژدەی ئەوەی پێدا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، مەراسیمێکی شایستەی ڕێزلێنان بۆ خاتوو فەزیلە و هەموو ئەو ئافرەتە قارەمانانە ڕێک دەخەن کە لە پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبار (عەجاج)ـدا گەواهییان دا، تاوەکو دادپەروەری دەرهەق بەو جەلادە جێبەجێ بکرێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 23:05:46

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەته ئێکس پیرۆزبایی لە گەنجی بە توانای کورد (نامۆ فازل) کرد بۆ سەرکەوتنە گەورەکەی لە قارەمانیەتی MMA بەدەستی هێنا.

 
ماڵپەڕی KDP.info پلانێکی نوێی پۆلیس و ئەوقاف بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو

SUNDAY, 17 MAY 2026 22:05:27

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی پتەوکردنی هەمەئاهەنگییەکان و کەمکردنەوەی دیاردە نەخوازراوەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

 
هەورامی لە کالیفۆرنیا: ڕەوەندی کوردی دەتوانن بازنەی دۆستایەتیی کوردستان فراوانتر بکەن

SUNDAY, 17 MAY 2026 21:05:15

کالیفۆرنیا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، لە کۆڕێکی سیاسیی کراوەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەی بۆ هەڤاڵانی حزب ڕوون کردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما

SUNDAY, 17 MAY 2026 17:05:40

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، به‌ڕێکه‌وت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 17:05:06

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact