ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
دەستخۆشی و پیرۆزبایییەکی گەرم لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی بهتواناى كورد (نامۆ فازڵ) دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە یاریی "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA)دا لە ئەمهریکا بەدەستی هێنا. هیوای بەردەوامی و سەرکهوتنی زیاتری بۆ دەخوازم.