Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 18 MAY 2026 07:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قایمقام بۆ KDP.info: ڕەزامەندی بۆ ئەنجامدانی سێ پڕۆژەی نوێ لە چۆمان وەرگیراوە
| KDP.info


چۆمان-KDP.info- قایمقامی قەزای چۆمان ڕادەگەیەنێت، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار پڕۆژە لە بواری جیاوازدا جێبەجێ کراون و ڕەزامەندیش بۆ ئەنجامدانی سێ پڕۆژەی نوێی دیکە وەرگیراوە.

ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێشکەش بە سنووری قەزای چۆمان کردووە کە سێ لەوانە ستراتیژین، لەوانە پڕۆژەی ئاوی قەسرێ کە ٩٥٪ـی تەواو بووە، لەگەڵ پڕۆژەی جووتسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران.

قایمقامی چۆمان گوتیشی، ''لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە گوژمەی پینج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژە لە بواری جیاوازدا جێبەجێ کراون، کە سەرەڕای نەبوونی بودجە و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان هەر بەردەوام بوونە.

ئەحمەد بارزان ئاماژەی بە داهاتووی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە کرد و ئاشکرای کرد، ''ڕەزامەندیی فەرمی وەرگیراوە بۆ ئەنجامدانی سێ پڕۆژەی نوێی دیکە لە چۆمان، ئەوانیش پڕۆژەی جووتسایدی چۆمان-حاجی ئۆمەران، نوژەنکردنەوە و درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوی سەنتەری قەزاکە، هەروەها پڕۆژەی ڕێگای ناوپردان-سەکران، کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 23:05:46

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەته ئێکس پیرۆزبایی لە گەنجی بە توانای کورد (نامۆ فازل) کرد بۆ سەرکەوتنە گەورەکەی لە قارەمانیەتی MMA بەدەستی هێنا.

 
ماڵپەڕی KDP.info پلانێکی نوێی پۆلیس و ئەوقاف بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو

SUNDAY, 17 MAY 2026 22:05:27

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی پتەوکردنی هەمەئاهەنگییەکان و کەمکردنەوەی دیاردە نەخوازراوەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

 
هەورامی لە کالیفۆرنیا: ڕەوەندی کوردی دەتوانن بازنەی دۆستایەتیی کوردستان فراوانتر بکەن

SUNDAY, 17 MAY 2026 21:05:15

کالیفۆرنیا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، لە کۆڕێکی سیاسیی کراوەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەی بۆ هەڤاڵانی حزب ڕوون کردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی کردەوە.

 
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتان پێشوازی لە خاتوو فەزیلە ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات

SUNDAY, 17 MAY 2026 20:05:42

هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە خاتوو (فەزیلە) ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال دەکات، کە بە ئازایەتیی خۆی بووە هۆی ناسینەوە و دەستگیرکردنی جەلادەکەی نوگرە سەلمان (عەجاج).

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما

SUNDAY, 17 MAY 2026 17:05:40

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، به‌ڕێکه‌وت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact