Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 MAY 2026 06:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بەڕێز مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا بەڕێز باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دڵخۆشیی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا، و سوپاس و پێزانینی ڤاتیکانی گەیاندە سەرۆک بارزانی و خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە کاتی تەنگانەدا بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکانی دیکەی عێراق دا هاتن و دەرگاکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ کردنەوە و پاڵپشت و هاوکاریان بوون بە تایبەت بۆ کریستیانەکان. هەروەها دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو فەرهەنگی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و پێکهاتەکان هەست بە ئاسوودەیی و ئاسایش دەکەن و درێژە بە ژیانیان دەدەن. باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو کە پاڵپشت بوو بۆ بنیاتنانی زانکۆی کاتۆلیکی و نەخۆشخانەی عەنکاوە و چەندین قوتابخانەی تایبەت بۆ کریستیانەکان تا بتوانن بە زمانی دایک بخوێنن. 

لە بەشێکی تری دیدارکەدا، باڵیۆزی ڤاتیکان باسی لە دوا سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ڤاتیکان و دوایین سەردانی قەداسەتی پاپا فڕانسیس، پاپای پێشووی ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە. سەرۆک بارزانی جەختی لە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە کە بوەتە کولتوور و کوردستانیان شانازی پێوە دەکەن  و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت. 

هەروەها سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی داعش لە پێناو پاراستنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بە بێ جیاوازی، لەو پێناوەشدا ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە شەهید و برینداربوون بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی ناوچەکە بەبێ جیاوازی. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپا و حکومەتی ڤاتیکانی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان، و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشوازییەی لە دوایین سەردانیان بۆ ڤاتیکان لێیان کرا، و هیوای خواست قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لە داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.




دوایین هەواڵەکان

شۆفێرانی هەڵەبجە لە ڕێگەی KDP.infoوە پاڵپشتیی لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن

SATURDAY, 16 MAY 2026 22:05:17

هەڵەبجە-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ژینگە، بڕیاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ غەرامەکردنی سەرپێچیی ژینگەیی بە (٤٠ هەزار دینار)، پێشوازیی بەربڵاوی شۆفێرانی لە پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان لێکەوتووەتەوە.

 
بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان شەوی وەفاداری بۆ بێشکچی لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو

SATURDAY, 16 MAY 2026 20:05:50

ئیستەنبوڵ-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتیی دیار، (شەوی وەفاداری بۆ ئیسماعیل بێشکچی) لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، تێیدا مژدەی تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەکادیمیای بێشکچی لە هەولێر ڕاگەیەندرا.

 
"بەتەواوبوونی پڕۆژه‌ی ڕێگای سلێمانی و ڕاپه‌رین بۆ پایته‌خت، ھاتوچۆ بێگرفت دەبێت"

SATURDAY, 16 MAY 2026 14:05:05

هه‌ولێر -KDP. info- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "پڕۆژه‌ی ستراتیژی دوكان بۆ هیزۆپ هێشتا كاری تێدا دەکرێت، به‌ ته‌واوبوونی ڕێگای سلێمانی و ڕاپه‌رین بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ھاتوچۆ بێ گرفت دەبێت."

 
سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکار بوو

SATURDAY, 16 MAY 2026 12:05:51

بەغدا-KDP.info- عەلی زەیدی، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەکار بوو. 

 
یەکێتیی خانەنشینان بۆ KDP.info: چارەسەر بوونی ئەم گرفتە مایەی دەستخۆشی و دڵخۆشییە

SATURDAY, 16 MAY 2026 12:05:14

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، دوای ئەلیکترۆنیکردنی مووچە، گرفتی نۆرەگرتنی خانەنشینان بە تەواوی چارەسەر بووە و ئومێدەوارن لەگەڵ بەغدا کێشەی دواکەوتنی مووچەش بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact