هەولێر-KDP.info- بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو (خهج عهبدوڵڵا عهزیز)، نەنکی هاوکارانمان (ئیدریس ئەحمەد ساڵح بەگ و هەڵکەوت محەممەد)ـمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هاوکارانمان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکات.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
بەڕێزان (ئیدریس ئەحمەد ساڵح بەگ و هەڵکەوت محەممەد)، هاوکارانمان لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی نەنکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (خهج عهبدوڵڵا عهزیز)ـمان بیست. بەم بۆنە پڕ سۆیەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمیی دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان، لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەمە دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی ئایاریی ٢٠٢٦