Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 MAY 2026 00:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەلی کورد.. لێبووردەیی و بەرخودان
| KDP.info


عارف ڕوشدی

گەلی کورد، وەک نەتەوەیەکی ڕەسەنی خاوەن خاک و مێژوو، هەڵگری پرسێکی ڕەوای نیشتمانییە. ئەم گەلە، کە هەمیشە لە هەر چەشنە دەمارگیرییەک بەرزتر بووە، کاتێک لە بەشێکی وڵاتەکەیدا (هەرێمی کوردستان) بووە خاوەن دەسەڵات، لێبووردەییەکی بێهاوتای بەرامبەر بە چەوسێنەرەکانیشی نواند و بەڕێكردنەوە و ڕێزگرتن لە سەربازانی سووپای عێراق دوای ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی ١٩٩١ باشترین نموونەی ئەم لێبووردەییەی گەلەكەمان بووە. 

ئەمەش نیشانەی باوەڕی قووڵیەتی بە پێکەوەژیان و بەها مرۆییەکان. کورد وەک نەتەوە و هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکانی، هەرگیز پەسنی کرێگرتەیی نەکردووە و لە ئاستی ئەوانەی لە تەنگانەدا هاوکار و پشت و پەنای بوون، هەمیشە بەوەفا و بەئەمەک بووە.

کاتێک هێزە هۆڤانەکانی داعش پەلاماری ناوچەکەیان دا و دواتریش ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد، ترس و لەرز سەرتاپای جیهانی تەنییەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، پێشەنگ بوو لە ڕاوەدوونان و تێکشکاندنیان. لەم پێناوەدا، بە خوێنی ئاڵی زیاتر لە ١٨٠٠ شەهید و برینداربوونی نزیکەی ١٢ هەزار پێشمەرگەی جوامێر، ئەو هەڕەشە گەورەیەی سەر شارستانیی جیهانی لەبار برد، كە هەموو دنیا شایەدی ئەو نەبەردیی و قارەمانیەتییەی پێشمەرگەن و پێشمەرگە بووە كۆدی شكاندنی ئەفسانەی داعش.

ئەم جەنگە، یان باشترە بڵێین تێكشاندنی هێزە چەكدارە دڕندەكەی داعش، تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو پێکدادانی دوو جیهانبینیی جیاواز بوو. لە لایەکەوە، فەرهەنگی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستیی گەلی کوردستان کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان و لە لایەکی دیکەشەوە، ئایدیۆلۆژیای توندڕۆیی و تاریکپەرستیی داعش کە هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو جیاوازییەکی دەکرد. پێشمەرگە نەک تەنیا پارێزەری خاکی کوردستان بوو، بەڵکو بەرگریکاری بەهاکانی ئازادی و مرۆڤایەتی بوو بۆ هەموو جیهان. بۆیە ناکرێت قوربانیدانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی کورد، کە لە جیاتی جیهانی ئازاد ڕووبەڕووی شەڕانگێزیی داعش بوونەوە، بە لێدوان و ناونانی نەشیاو لەکەدار بکرێن.

لەبەرئەوە، ئەو پشتیووانی و هاوکارییە نێودەوڵەتییانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتێکی ستراتیژیدا بوو دژی دوژمنێکی هاوبەش. هاوپەیمانان پشتیوانیی ئاسمانی و لۆجستییان دابین دەکرد، لە بەرامبەردا هێزی پێشمەرگە وەک تاکە هێزی کاریگەری زەمینی، ئەرکی ڕزگارکردنی خاک و پاراستنی گیانی ملیۆنان مرۆڤی گرتە ئەستۆ. ئەم هاوکارییە لە پێناوی ڕەخساندنی دەرفەتی لەبارتر بوو بۆ ڕاهێنان و تەیارکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ناکرێت بە لێدوانی ناشیاو ئەم هەموو قوربانیدانە، نادیدە بگیرێت. پێشمەرگە هێمای بەرخودان و پاراستنی سەروەریی گەل و نیشتمانە و شایەنی ئەوەیە هەمیشە بە شکۆوە یادی بکرێتەوە و پێویستیشە ڕێز لە ئیرادە و شكۆی نەتەوەیی كورد بگیرێت.




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی ٦٤ـەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 18:05:15

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە یادی ٦٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان هەمیشە پێشەنگی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی بوون.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 18:05:35

هەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/5/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس و میدیاکار ئازاد جەهوەر دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 13:05:24

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار (ئازاد جەهوەر) دەربڕی.

 
دەزگای بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتی بنبڕکردنی دیاردەیەکی مەترسیداریان دەستپێکرد

FRIDAY, 15 MAY 2026 12:05:03

هەولێر-KDP.info- ​لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لە پێناو بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە فەرمی و مرۆییەکان، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یەکەمین چالاکیی هاوبەشیان دەستپێکرد.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 11:05:19

هەولێر-KDP.info- بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەی سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact