Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 MAY 2026 00:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/5/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات کردەوە.

له‌ دیداره‌كه‌دا، بەڕێز ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی مەسیحییەکان و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.

هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە کە ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت. لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی تری دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیکان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.




دوایین هەواڵەکان

گەلی کورد.. لێبووردەیی و بەرخودان

FRIDAY, 15 MAY 2026 19:05:44

عارف ڕوشدی

 
فازڵ میرانی ٦٤ـەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 18:05:15

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە یادی ٦٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان هەمیشە پێشەنگی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی بوون.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس و میدیاکار ئازاد جەهوەر دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 13:05:24

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار (ئازاد جەهوەر) دەربڕی.

 
دەزگای بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتی بنبڕکردنی دیاردەیەکی مەترسیداریان دەستپێکرد

FRIDAY, 15 MAY 2026 12:05:03

هەولێر-KDP.info- ​لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لە پێناو بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە فەرمی و مرۆییەکان، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یەکەمین چالاکیی هاوبەشیان دەستپێکرد.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 11:05:19

هەولێر-KDP.info- بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەی سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact