هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕایدەگەیەنێت، لە یەکەم ساڵیادی کۆنگرەی یەکگرتن، ماراسۆنێکی فراوان بە بەشداریی هەزار گەنج و نوێنەری وڵاتان بەڕێوە دەچێت، کە ئامانج لێی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.
شڤان مەحموود، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''بەبۆنەی یەک ساڵەی کۆنگرەی یەکگرتنمان، ماراسۆنێکمان لە ژێر دروشمی ئاشتی و ئارامی ڕێکخستووە. دەمانەوێت لە ڕێگەی وەرزشەوە بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنین کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکان لەم دۆخەدا لە پێشینەی کارەکانە.
سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان گوتیشی، ''هەزار گەنج ناوی خۆیان بۆ بەشداری تۆمار کردبوو و جگە لە گەنجانیش، بانگهێشتی کونسوڵخانەکان، نوێنەری وڵاتان و بەرپرسانی حکوومی و حزبی کراوە بۆ ئەوەی پێکەوە ئەو پەیامە مرۆیی و نیشتمانییە بگەیەنین.
بڵند ئیبراهیم