هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان، مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات بۆ کۆچی دوایی کوڕەکەی.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به مامۆستا مومتاز حه‌یده‌رى، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسی دیارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ كۆچى ناواده‌ى کاکه (کاروان)ی كوڕیان كه به‌داخه‌وه له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا گیانى له‌ده‌ست دا.
هاوخه‌م و هاوسۆزیانم، له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/5/15