ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کوڕی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (مومتاز حەیدەری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەڕێز (مومتاز حەیدەری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتان (کاروان مومتاز حەیدەری)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان، ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمیی نووسەر و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی ئایاری ۲۰۲٦