Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 15 MAY 2026 14:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. بەشیر حەداد بۆ KDP.info: وتاری سبەی هەینی مزگەوتەکان بۆ سێ پرس تەرخانکراوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی بۆردی وتاری ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ، مامۆستایانی ئاینی ڕاسپێردراون وتارەکانیان بۆ سێ تەوەر تەرخان بکەن، چونکە کۆمەڵگە پێویستی بەو سێ پرسە ھەیە ھۆشیاربکرێنەوە.

د. بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی وتاری ئاینی لە وەزارەتی ئەوقاف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بۆردی وتاری ئاینی لە وەزارەتی ئەوقاف مامۆستایانی ئایینی ڕاسپاردووە وتاری ھەینی بۆ سێ تەوەر تەرخان بکەن، چونکە دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە کۆمەڵگەی ئێمە لە ئێستادا پێویستی بە ھۆشیاری ھەیە لەبارەی سێ پرسی زۆر گرینگ".

سەرۆکی بۆردی وتاری ئاینی دەڵێت، "ئێمە لە وەرزی بەھارداین و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی سەیرانگە و ھەموو شوێنەکان دەکات بۆ بەسەربردنی کات، لەبەر ئەوەش پێویستە ژینگەپارێزی بکەن و وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانی ژینگەی ھەرێمی کوردستان بە پاکی ڕابگرین، هاوکات مامۆستایانیش دەتوانن لەوبارەیەوە میوانانی ماڵی خوا ھۆشیار بکەنەوە لەسەر ژینگەپارێزی".

د. بەشیر حەداد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "دوو پرسی دیکە ھەن کە بۆرد بە پێویستی زانیوە مامۆستایانی ئاینی ھاووڵاتیان ھۆشیار بکەنەوە ئەوانیش ماددەی ھۆشبەر و تۆندوتیژی خێزانیە، بەداخەوە بەپێی داتای لایەنە پەیوەندیدارەکان ماددەی ھۆشبەر لە ھەڵکشاندایە و مەترسی بۆسەر کۆمەڵگە دروست کردووە، ھەروەها ھەبوونی بەشێکی زۆری کێشەی کۆمەڵایەتی پەیوەستە  بە توندوتیژی خێزانی، مامۆستایانی ئاینی دەتوانن لە ڕوانگەی شەریعەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام شرۆڤەی ئەو بابەتە بکەن".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس و میدیاکار ئازاد جەهوەر دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 13:05:24

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار (ئازاد جەهوەر) دەربڕی.

 
دەزگای بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتی بنبڕکردنی دیاردەیەکی مەترسیداریان دەستپێکرد

FRIDAY, 15 MAY 2026 12:05:03

هەولێر-KDP.info- ​لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لە پێناو بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە فەرمی و مرۆییەکان، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یەکەمین چالاکیی هاوبەشیان دەستپێکرد.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 11:05:19

هەولێر-KDP.info- بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەی سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد.

 
شڤان مەحموود بۆ KDP.info: لە ڕێگەی ماراسۆنەوە پەیامی ئاشتی و ئارامی دەگەیەنین

FRIDAY, 15 MAY 2026 11:05:01

هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕایدەگەیەنێت، لە یەکەم ساڵیادی کۆنگرەی یەکگرتن، ماراسۆنێکی فراوان بە بەشداریی هەزار گەنج و نوێنەری وڵاتان بەڕێوە دەچێت، کە ئامانج لێی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات

FRIDAY, 15 MAY 2026 11:05:04

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان، مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات بۆ کۆچی دوایی کوڕەکەی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact