ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و کابینەکەی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ و کابینەکەی دەکەم بەبۆنەی بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
مەسروور بارزانی ھیوای خواست کە ئەم ھەنگاوە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری و ئاشتی لە عێراقدا، ھەروەھا ببێتە مایەی چارەسەربوونی گشت کێشەکانی وڵات، جێبەجێکردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ.